
عەلی حەمە سەعید-SNN
ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتی نشتیمانی كوردستان ئاماژە بەوەدەكات، ئەو متمانە و پشتوانییەی كە جەماوەر و دەنگدەرانی یەكێتی بە بەربژێر و كاندیدەكانی ئێمەی داوە لەسەرجەم ناوچەكان كارێك دەكەین كە ببینە جێگای متمانەیان لەداهاتوودا و پاراستنی ئەو متمانەیەشی كە ئێستا پێیان داوین، چونكە ئەوە بەڵێنی سەرۆكی یەكێتییە بۆ دەنگدەرانمان.
ئاراس محەمەد ئاغا، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی و سەرۆكی هاوپەیمانی یەكێتی خەڵكی نەینەوا، بە SNNی ڕاگەیاند: بەپێویستی دەزانین كە لەدوای كۆتایی هاتنی پرۆسەی بانگەشەی هەڵبژاردن و دەنگدان بۆ پەرلەمانی عێراق، دڵنیایی بدەینە دەنگدەران و جەماوەی یەكێتی لەهەر ناوچەیەك بن كە خۆمان بە خاوەنی ئەو بەڵێنانە دەزانین كە پێمان داون، هەروەك دڵنیایشان دەدەینێ ( بافل جەلال تاڵەبانی ) سەرۆكی یەكێتی سەرجەم بەربژێرەكانی ڕاسپاردووە كە لە پێناو بەرژەوەندی گشتی كار بكەن.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەوەی جێگای دڵخۆشییە كە لەپرۆسەی بانگەشەی هەڵبژاردن و دواتر پرۆسەی دەنگدانیش ئەوەمان بۆ دەركەوت كە پێگەی جەماوەری یەكێتی تەنها لە سنوری هەرێمی كوردستان بەهێز نییە، بەڵكوو لە ناوچەكانی دەرەوەی هەرێمی كوردستانیش یەكێتی خاوەن پێگەیەكی جەماوەری بەهێزە، بۆیە ئێمە لە یەكێتی نیشتمانی كوردستان هەموو ئەو هەڵوێستە نیشتمانپەروەرانەی خەڵكی پارێزگای نەینەوا و پارێزگاكانی دیكەی دەرەوەی هەرێم، لە هەموو ئاست و مەزهەب و ئایینەكانەوە، بەبێ هیچ جیاوازی و جیاكارییەك، بەرزدەنرخێنین.
ئەو ئەندامەی سەركردایەتی یەكێتی جەختی لەوەشكردەوە، هەموو لایەك دڵنیا دەكەینەوە كە لە ژێر چاودێری سەرۆك (بافڵ جەلال تاڵەبانی) كاردەكەین بەهەمان رێبازی سەرۆك مام جەلال لە بەغداد بەسیاسەتی چەپكە گوڵە هەمەرەنگەكە، لە خزمەتی هاووڵاتیاندا بین بۆ دەستەبەركردنی مافە ڕەواكانیان.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
22كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
18كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
19كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
19كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
18كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
19كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
19كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









