
SNN
بۆ پێنجەم هەفتە لەسەر یەک کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بەڕێوەناچێت، بەگشتیش لەمساڵدا نزیکەی نیوەی کۆبوونەوەکانی ئەنجام نەداوە.
کۆڕبەندی مێپس هۆکاری دواخستنەکەیە
ڕێباز حەملان، یاریدەدەری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، پشتڕاستی کردەوە کە کۆبوونەوەی سبەی چوارشەممە 19ی تشرینی دووەم ئەنجام نادرێت، بەڵام ڕایگەیاند “لە هەفتەی داهاتووەوە، ئەنجومەنی وەزیران دەستبکاتەوە بە کۆبوونەوەکانی.”
زنجیرەیەک لە کۆبوونەوە نەکراوەکان
کۆتا کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران ڕۆژی 15ی تشرینی یەکەم بوو. لەوکاتەوە، چوار کۆبوونەوەی دیکە کە بڕیاربوو ئەنجام بدرێن، دواخراون:
22 و 29ی تشرینی یەکەم: بەبێ ئاشکراکردنی هۆکار، وەزیرەکان ئاگادار کرانەوە کە کۆبوونەوەکان ناکرێن.
5ی تشرینی دووەم: بەهۆی سەرقاڵبوون بە بانگەشەی هەڵبژاردنەوە.
12ی تشرینی دووەم: یەک ڕۆژ دوای هەڵبژاردنە گشتییەکان.
ئاماری کۆبوونەوەکان؛ جیاوازیی نێوان پێویست و ئەنجامدراو
بەپێی ڕاگەیەندراوە فەرمییەکان، لە 10 مانگی یەکەمی ساڵی 2025دا:
کۆی کۆبوونەوەکان: 23 کۆبوونەوە (22 ئاسایی و 1 نائاسایی).
کۆی پێویست: دەبوو 43 کۆبوونەوەی هەفتانە ئەنجام بدرایە.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









