لە SNN وە زانیاری لەبارەی وادەی دابەشكردنی پارەی كارمەندانی كۆمیسیۆن ئاشكرا دەکرێت

عەلی حەمە سەعید-SNN
سەرۆكی دەستەی هەڵبژاردنەكانی هەرێمی كوردستان لە كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ئاماژەبەوەدەكات، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕی پارەی پێویستی بۆ كارمەندانی سەرسندوقەكانی هەڵبژاردن تەرخانكردووە و چەند مانگێك دوای هەڵبژاردن، شایستە داراییەكانیان وەردەگرن كە ژمارەیان 39 هەزار كەسە و پاداشتەكەشیان لە150 هەزار دینارەوە تا 400 هەزار دینار دەبێت.
نەبەرد عومەر، سەرۆكی دەستەی هەڵبژاردنەكانی هەرێمی كوردستان لە كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق بەSNNی ڕاگەیاند: لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقەوە بڕی پارەی پێویست بۆكارمەندانی سەر سندوقەكان تەرخانكراوە و دوای وردبینیكردنی ناوەكانیان دەستدەكرێت بەدابەشكردنی پاداشتە داراییەكانیان ئەوەش پێویستی بە چەند مانگێك دەبێت لەدوای كۆتایی هاتنی پرۆسەی هەڵبژاردن.
ئاماژەی بەوەشكرد، مووچەی ئەو كارمەندانە بەپێی ئەركیان جیاوازە و سێ جۆرە، سەرپەرشتیارانی بنكەی دەنگدان كە فەرمانبەری حكومی نین بڕی 400 هەزار دینار و بەڕێوەبەرانی وێستگە 300 هەزار و كارمەندی سەر سندووقەكانیش 200 هەزار دینار وەردەگرن، بەڵام ئەوانەی فەرمانبەرن و سەرپەرشتیاری بنكەی دەنگدانن 300 هەزار دینار و بەڕێوەبەری وێستگە 200 هەزار و كارمەندی سەر سندووقەكانیش 150 هەزار دینار وەردەگرن.
بەگوێرەی داتاكانی كۆمیسیۆن بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق، ناوی 34 هەزار كەس لە هەرێمی كوردستان لە تیروپشكدا دەرچوو وەك كارمەندی سەر سندووق كە بەسەر سێ پارێزگای هەولێر، سلێمانی و دهۆك دابەشكرابوون.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
14كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
16كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
14كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
14كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
14كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
14كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









