هەرێمی کوردستان 120 ملیار دینار دەداتە بەغدا؛ پارەکەی سلێمانیش گەیشتە هەولێر

SNN
وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان ڕێکارەکانی ناردنی داهاتی نانەوتی بۆ بەغدا دەستپێکرد و بەرەبەیانی ئەمڕۆش پارەی سلێمانی گەیشتە هەولێر، هاوکات هەواڵێک لەبارەی لیستی مووچەوە ڕادەگەیێنرێت.
رادەستکردنی داهاتی نانەوتی
وەزارەتی دارایی رایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە 19-11-2025، بڕی 120 ملیار دینار وەک پشکی گەنجینەی فیدراڵی لە داهاتی نانەوتیی مانگی ئەیلوول، بەشێوەی کاش دەخرێتە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی عێراق لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی.
چۆنیەتی کۆکردنەوەی پارەکە
بەگوێرەی زانیارییەکان، دابەشکاریی ئەو 120 ملیار دینارە بەم شێوەیە بووە:
پشکی سلێمانی: کاتژمێر 04:00ـی بەرەبەیانی ئەمڕۆ، بڕی 48 ملیار دینار لە سلێمانییەوە ڕەوانەی هەولێر کراوە و گەیشتووە.
پشکی هەولێر و دهۆک: بڕی 72 ملیار دینار لە داهاتی نانەوتیی هەولێر و دهۆک ئامادە دەکرێت بۆ تەواوکردنی بڕەکە.
تەرازووی پێداچوونەوە و پەسەندکردنی لیست
وەزارەتی دارایی ئاشکرای کردووە، دوێنێ سێشەممە تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی ئەیلوول ڕەوانەی بەغداد کراوە.
لەلایەکی دیکەوە یادگار جەبار، سەرپەرشتیاری بایۆمەتریی سلێمانی دڵنیایی دەدات کە “لیستی مووچەی مانگەکانی 9 و 10 لە بەغدا پەسەندکراون”.
مەترسیی کۆتایی ساڵ
ئەم ڕێکارانە لەکاتێکدایە مووچەخۆران مووچەی چوار مانگیان (9، 10، 11، 12) وەرنەگرتووە، مەترسییەکەش لەوەدایە کە بڕیارە لە 25-12-2025 خەرجیی دارایی لەلایەن بەغداوە ڕابگیرێت (ئیقاف بکرێت).
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
10كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









