
دیمەنی بەشێک لە خانەنشینان مووچەی مانگی 8ی 2024 وەردەگرن
SNN-
بەڕێوەبەرایەتى گشتى خانەنشینى سلێمانى وەڵامى نووسراوەکەى وەزارەتى دارایى و ئابوورى بۆ ڕاگرتنى مووچەى ئەو خانەنشین و واریسانە دەداتەوە و کە هەژماری منیان نییە و دەڵێت: مووچەى هیچ کەسێک ڕاناگیرێت.
“مووچەى هیچ خانەنشینێک ڕاناگیرێت”
سەرچاوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتى گشتى خانەنشینى سلێمانى رایگەیاند، مووچەى مانگەکانى ئەیلول و تشرینى یەکەمى هیچ خانەنشینێک لە هەرێمى کوردستان بەهۆى نەبوونى هەژمارى منەوە ڕاناگیرێت، بەڵکو ئەوە فشارێکە لەلایەن هەولێرەوە بەکاردەهێنرێت لەسەر ئەو مووچەخۆرانەى هەژمارى منیان نییە.
ئەو خانەنشینانەی لە هەژماری من مووچە وەردەگرن
ئاماژەى بەوەشکرد، ئەو خانەنشینانەى لە سلێمانى بەڕێگەى هەژمارى من مووچە وەردەگرن، هیچ بانکێکى هەژمارى منیان بۆ وەرگرتنى مووچە بۆ دیاریی نەکراوە.
50 بۆ 60 خانەنشین مووچە لە هەژماری من وەردەگرن
ڕاشیگەیاند، ژمارەى ئەو خانەنشینانەى لە سلێمانى هەژمارى منیان هەیە و لەو ڕێگەیەوە مووچە وەردەگرن، لە 50 بۆ 60 کەس تێپەڕناکات، ئەوانەش لە سلێمانى تەمویلى مووچەکانیان ناکرێت بەڵکو لە هەولێرەوە دەکرێت و ئەوەش گرفتى بۆ ئەوان دروستکردووە.
50%ـی فەرمانبەرانی سنوورە هەژماری منیان نەکردووە
بەگوێرەى ئامارى خانەنشینى سلێمانى 50%ـى فەرمانبەرانى سنوورەکە، هەژمارى منیان نەکردووە و ناتوانرێت مووچەکانیان ڕابگیرێت.
ئەوەش دواى ئەوەدێت، ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی و ئابوورى هەرێمى کوردستان ڕاگەیێندراوێکى لەبارەى ئەو خانەنشینانە بڵاوکردەوە کە فۆڕمی هەژماری منیان پڕ نەکردووەتەوە و ڕایگەیاند، مووچەی مانگی ئەیلولى سەرجەم ئەو خانەنشین و واریسانە ڕادەگیرێت، کە هەژماری منیان نییە، دەشڵێت: لەدوای سەری ساڵەوە دابەشکردنی مووچە بەشێوەی کاش نامێنێت.
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









