
SNN-
ئەمریکا و سعودیە راگەیەنراوێکی هاوبەشیان لەبارەی رێککەوتنی ستراتیژی نیوانیان بڵاوکردەوە، تێیدا جەخت لە بەهێزدکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات دەکەنەوە.
لە کۆتایی سەردانەکەی محەمەد بن سەلمان شازادەی جێنشینی سعودیە لە راگەیەنراوێکی هاوبەشدا ئەمریکا و سعودیە ئاماژەیان بەوەکرد، هەردوو لایەنی سعودی و ئەمریکی پاپەندبوونی خۆیان بە پەیوەندییە مێژووییەکانی دۆستایەتی و هاوبەشی ستراتیژی دووپاتکردەوە، و تاوتوێی رێگەکانی بەهێزکردنی هاوبەشی نێوانیان کرد لە هەموو بوارەکاندا.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە کە هەردوولا گفتوگۆیان لەسەر دواین پێشهات و گۆڕانکارییە جێی بایەخە هاوبەشەکان کردووە، هەروەها هەوڵەکانی بەهێزکردنی لایەنەکانی هاوبەشی ستراتیژی نێوان هەردوو وڵات، گفتوگۆیان لەبارەوە کراوە.
دەشڵێن، لە سەردانەکە ئیمزاکردنی ئەو رێککەوتنانەی بەخۆیەوە بینیوە ئەوانیش بەرگریی ستراتیژی، هاوبەشیی ستراتیژی بۆ ژیریی دەستکرد، راگەیاندنی هاوبەش بۆ تەواوکردنی دانوستانەکان سەبارەت بە هاوکاری لە بواری وزەی ئەتۆمیی مەدەنی، چوارچێوەی ستراتیژی بۆ هاوکاری لە دابینکردنی زنجیرەکانی یۆرانیۆم و کانزاکان، چوارچێوەی کار بۆ ئاسانکاری رێکارەکان بۆ خێراکردنی وەبەرهێنانەکانی سعودیە، رێکخستنەکانی هاوبەشیی دارایی و ئابوری، رێکخستنەکانی پەیوەست بە هاوکاری لە کەرتی بازاڕە داراییەکان، لەگەڵ یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لە بواری پەروەردە و راهێنان.
هەروەها کۆڕبەندی وەبەرهێنانی ئەمریکی – سعودی بووە هۆی ئیمزاکردنی ژمارەیەک رێککەوتن و یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لەنێوان هەردوولادا بە بەهای نزیکەی 270 ملیار دۆلار.
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
3كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
3كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









