وتەبێژی دەوڵەتی یاسا: نامانەوێت سودانی ببێتەوە بە سەرۆکوەزیران

0
189

SNN-

وتەبێژی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، دەڵێت: کاندیدی خۆیان هەیە بۆ پۆستی سەرۆكوەزیران، لەگەڵ لیژنەکە کۆدەبێتەوە، راسپاردنی سودانی بۆ خولی دووەم رەتدەكەینەوە.

عەقیل فەتلاوی، وتەبێژی دەوڵەتی یاسا، لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفیزیۆنیدا رایگەیاند: ئەو لیژنەیەی ئەرکی چاوپێکەوتنی لەگەڵ کاندیدەکانی سەرۆکوەزیرانی پێسپێردراوە، لێكۆڵینەوە لە ناوی ئەو داواکارانە دەكات كە پێشكەشیان كردووە بۆ پۆستی سەرۆكوەزیران و لە کۆبونەوەی چوارچێوەی هەماهەنگیدا لە شێوەی راپۆرتێک دەخرێتەڕوو.

“هەڵبژاردنی سەرۆکوەزیرانی پێشوو پەلە بوو”

راشیگەیاندووە، پرۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆکوەزیرانی پێشوو تا رادەیەک پەلە بوو، هەڵبژاردنی دوایین سەرۆکوەزیرانیش لە ژێر کاریگەری فشاری جەماوەری و ناکۆکی سیاسیدا بوو، ئەوەش پێویستی بە بڕیارێکی خێرا بوو.

“پشتگیری سودانی ناکەین”

دەشڵێت: هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا پشتگیری لە راگەیاندنی چوارچێوەی هەماهەنگی دەکات وەك گەورەترین كوتلە، بەڵام پشتگیری لە سودانی ناکات بۆ خولی دووەم و کاندیدی خۆمان هەیە، لەگەڵ لیژنەکە کۆدەبێتەوە و کاندیدبونی خۆی دەخاتە بەردەم چوارچێوەی هەماهەنگی.

“دەمانەوێت مەرجەکانی خۆمان بسەپێنین”

وتەبێژی دەوڵەتی یاسا ئاماژەی بەوەشكرد: ئێمە سەرۆک وەزیرانێکمان دەوێت بتوانین مەرجەکانی خۆمانی بەسەریدا بسەپێنین بۆ ئەوەی شەرمەزار نەبین لەگەڵ دەنگدەران و لەبەردەم میدیاکان و هێزە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان.

وتیشی: کۆنترۆڵی حکومەت بەسەر ئەنجومەنی نوێنەراندا وایکرد رۆڵی نەمێنێت و ئەنجومەنی نوێنەران لە ماوەی خولێكی تەواودا تەنها یەک پرۆسەی لێپرسینەوەی ئەنجامداوە، کۆنترۆڵی حکومەت بەسەر پەرلەماندا، لەڕێگەی پێدانی ئیمتیازاتێکی زۆر بە پەرلەمانتاران و ئاسانکاری رەزامەندی بۆیان، کاری پەرلەمانی پەکخست.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this