شاندێکی یەکێتی لە بەغدایە؛ لەگەڵ سوودانی جەخت لە “پێکهێنانی خێرای حکومەت” دەکەنەوە

SNN-
شاندێکی باڵای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەغدا لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی کۆبوونەوە و گفتوگۆیان لەبارەی نەخشەڕێگای قۆناغی داهاتوو و پێکهێنانی کابینەی نوێ کرد.
پێکهاتەی شاندەکەی یەکێتی
بەگوێرەی زانیارییەکان، شاندەکەی یەکێتی پێکهاتبوو لە هەریەکە لە: (نزار ئامێدی، لێپرسراوی مەكتەبی سیاسی یەكێتی لەبەغداد، خالید شوانی، وەزیری داد و ڕزگار حاجی حەمە، سەرۆکی دەزگای هەڵبژاردنی حیزبەکە).
پێکهێنانی حکومەت و ئەرکەکان
لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا جەختیان لەسەر بەهێزکردنی هاوبەشی و هاریکاریی نێوان هێزە نیشتمانییەکان کردەوە، بەمەبەستی “خێرا جێبەجێکردنی ئەرکە سیاسییەکان و پێکهێنانی حکومەتێک” کە توانای جێبەجێکردنی کارە لەپێشینەکانی ئەم قۆناغەی هەبێت.
پەیامی نووسینگەی سوودانی
نووسینگەی محەممەد شیاع سودانی لەبارەی کۆبوونەوەکەوە ڕایگەیاند: “جەختمان لەسەر گرنگیی کاری هاوبەش بۆ پاراستنی سەقامگیری و پابەندبوون بە دەستوور کردەوە، وەک چوارچێوەی بنەڕەتی بۆ پاراستنی دامودەزگاکانی دەوڵەت و گرەنتیی مافی هاوڵاتییان”.
پیرۆزبایی سەرکەوتن
لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا، بەبۆنەی سەرکەوتنی پڕۆسەی هەڵبژاردنەوە پیرۆزباییان لە یەکدی کردووە و دواین پێشهاتە سیاسییەکانی عێراقیان تاوتوێ کردوو
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
5كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
6كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
8كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
5كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
6كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









