
SNN-
لە چەند هێرشێکی سوپای ئیسرائیلدا بۆسەر ناوچە جیاجیاکانی کەرتی غەززە، دوو بەرپرسی دیاری ناو بزووتنەوەی حەماس کوژران کە ئەکی سەربازییان هەبووە لەناو بزووتنەوەکەدا.
بەرپرسیی دەریایی حەماس
سوپای ئیسرائیل دەڵێت، عەبدوڵڵا ئەبو شەمالە، بەرپرسی دەریایی حەماس و فادی ئەبو مستەفا، بەرپرسی تونێلەکانی حەماس لە ناوچەی خان یونس، کوژراون کە دەستیان هەبووە لە بەبارمتەگرتنی
ئیسرائیلییەکان و هێرشەکەی 7ـی ئۆکتۆبەردا.
بەشداربووە لە هێرشەکەی 7ـی ئۆکتۆبەردا
بەگوێرەی زانیارییەکانی سوپای ئیسرائیل، ئەبو شەمالە بۆ ماوەی چەندین ساڵ سەرکردایەتیی سیستمی دەریایی حەماسی کردووە و بەشداربووە لە مەشقپێکردن و پلاندانان لە هێرشەکەی حەوتی ئۆکتۆبەردا.
بەرپرسی تونێلەکانی قەسام
ئەبو مستەفاش بەرپرسی تونێلەکانی قەسام، باڵی سەربازیی سەر بە حەماس بووە و بەشداربووە لە دەستبەسەرکردنی بارمتە ئیسرائیلییەکان، لەنێویاندا نیمرۆد کۆهین و دەیڤید کۆنیۆ و بارمتەکانی دیکە.
هێرشەکانی ئیسرائیل بەردەوامن
هەر لە سەروبەندی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر ناوچە جیاوازەکانی غەززە، سوپا هێشتا بەردەوامە لە گەڕان بەدوای بارمتە ئیسرائیلییە ونبووەکان لە گەڕەکی زەیتوونی باشووری ڕۆژهەڵاتی غەززە.
34 کەس کوژراون
لەماوەی زیاتر لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا، بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە 34 کەس کوژراون و 77 کەسیش لانیکەم برینداربوون، دۆخی بەشێکی زۆری بریندارانیش مەترسیدارە.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
19كاتژمێر لهمهوپێشترەمپ: ئێران هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوتە
تشرینی یهكهم 23, 2026نیویۆرک تایمز: ئەمریکا و ئیسرائیل خۆیان بۆ هێرشی گەورەو لەناکاو بۆ سەر ئێران ئامادە دەکەن
تشرینی یهكهم 22, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
15كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
15كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
15كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









