
مووچە
عەلی حەمەسەعید-SNN
بریكاری پێشووی وەزارەتی دارایی عێراق ئاماژە بەوەدەكات ئەگەر بەرپرسانی هەرێمی كوردستان لە گفتوگۆكانیان لەگەڵ بەرپرسانی حكومەتی عێراق بتوانن فشار بكەن بۆ ئەوەی دوو مووچەی كۆتایی ئەمساڵ نەفەوتێت و گەرەنتی پاراستنی ئەو دوو مووچەیە بدەن، بەپێچەوانەوە لە ئەگەری زۆرەوە مووچەی مانگەكانی 11 و 2ی ئەمساڵ دەفەوتێت.
فازڵ نەبی، بریكاری پێشتری وەزارەتی دارایی عێراق بە SNNی ڕاگەیاند: حكوومەتی عێراق بیانوویەكیان هەیە لەبارەی پێدانی دوو مووچەی كۆتایی ئەمساڵی هەرێم، بەڵام ئەگەر ئەو دوو مووچەیە خەرج بكەن، هیچ كێشەیەكی یاساییان بۆ دروست نابێت.
ئاماژەی بەوەش كرد، بە رێژەی 90% ئەگەری فەوتانی دوو مووچەی ئەمساڵ هەیە، ئەو ئەگەرە كەمەی كە ماوە بۆ نەفەوتانی دوو مووچەی كۆتایی ئەمساڵ ئەوەیە كە بەرپرسانی حكومەتی هەرێم پێویستە فشار بكەن و ئەو دوو مووچەیە رزگار بكەن.
بریكاری پێشووی وەزیری دارایی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، تا عێراق یەك بەرمیل نەوت بە زیاتر لە 55 دۆلار بفرۆشێت، بۆیە هیچ كێشەیەكی دارایی و نەختینەیی لە عێراق دروست نابێت ئەگەر بڕیار لەسەر خەرجكردنی ئەو دوو موچەیەش بدات.
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
16كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









