شیعەکان بەهیچ جۆرێک نایانەوێت غەدر لە کورد بکرێت

نوری مالیکی
SNN
نوری مالکی لە دیمانەیەکی تەلەفیزیۆنیدا زانیاری لەسەر پرۆسەی سیاسی عێراق لە هەنگاوی داهاتوودا ئاشکرا کرد و دەڵێت”هەنگاومان بەرەو ئەو ئاڕاستەیەیە سیستمی هەلبژاردن بگۆرین”.
نوری مالکی، سەرکردە لە چوارچێوەی هەماهەنگی عێراق، لە دیمانەیەکی تەلەفیزیۆنیدا کەلە میدیای سەر بە پارتی پەخش کرا ڕایگەیاند، پێویستە هەرێم بۆ سەرکەوتنی پڕۆسەی ئیتیحادی پەیام بدات و هەوڵەکانی بەرەو ئەو پەیامەبیت، ئێمە لە عێراق لەسەر فیدڕاڵی ڕێککەوتین و دەنگمان پیدا.
ئاماژەی بەوەشدا، لە کاتێکدا گفتوگۆکان بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق چڕ دەبنەوە، دەبێت گەلانی عێراق هاوکار و هاو هەنگاو بن بۆ بەرەوپێشبردنی پرۆسەی سیاسی و پیکهێنانی حکومەتی ئایندە، و جەختکردنەوە لەسەر جێبەجێکردنی تەواوی دەستوور و چاکسازیی ناوخۆیی.
نوری مالکی باسی لەوەکرد، شیعە بە مێژووی خۆیانەوە یادی هەمان ئەو غەدرە دەکەنەوە کە بەسەر کورددا هات، شیعە بە هیچ شێوەیەک نایانەوێت غەدر لە کورد بکەن، بەڵکو ئەوان لەو ستەمە تێدەگەن کەبەهۆی ڕژێمە دیکتاتۆرەکانەوە چەشتویانە و بەرگەیان گرتووە.
سەبارەت بە ماف و شایستەکانی کورد، نوری مالکی ڕایگەیاند، “دەستوور خۆی حوکومڕانە نە زیاد و نە کەم، هەرچی ماف و پەیوەستیش هەیە دەبێت جێبەجێ بکرێت لەلایەن هەردوولاوە.”
لەبارەی دۆخی هەرێم و پێشکەوتنی هەرێمی کوردستان، نوری مالکی وتی، بەتەنها سەقامگیری ئەمنی پیوسیت نییە، بەڵکو هەرێم دەبێت گرنگی بە چارەسەرکردنی کێشەکانی ناوخۆی بدات، و هیوای خواست کە گرفت و ناکۆکییەکان لە هەرێم تەواو ببن.
سەبارەت بە ئەنجامەکانی دوایین هەڵبژاردن و پرسی کۆتاکان، مالکی وتی، “لە ڕاستیدا ئەم یاسایە زوڵمێکی زۆری بەسەر بەشداربووانی ئەزموونی سیاسی دا، ئێمە کەمتر لە شایستەییەکانی خۆمان بەدەست هێنا، پرسی کۆتا ئەگەر چارەسەر نەکرێت دەبێتە کێشە و گرفت، بۆیە یەکێک لە ئاڕاستەکان دەبێت سیستمی هەڵبژاردن بگۆڕدرێت.”
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
20كاتژمێر لهمهوپێشترەمپ: ئێران هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوتە
تشرینی یهكهم 23, 2026نیویۆرک تایمز: ئەمریکا و ئیسرائیل خۆیان بۆ هێرشی گەورەو لەناکاو بۆ سەر ئێران ئامادە دەکەن
تشرینی یهكهم 22, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
17كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









