پرۆژەی ڕووناكی لە گرێبەستێكیان پەشیمان دەبنەوە و خاوەن مۆلیدە ئەهلییەكانیش هۆشداری دەدەن

مۆیلدهیهكى ئههلییهكان له سلێمانى | فۆتۆ: SNN
عەلی حەمە سەعید-SNN
لەگەڵ ئەوەی لەسەرەتای خستنەبواری جێبەجێكردنی كارەبای 24 كاتژمێری لە سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە گریبەستێكیان لەگەڵ خاوەن مۆلیدە ئەهلییەكان واژۆكردبوو كە بۆماوەی شەش مانگ مۆلیدەكانیان لانەبەن و لەكاتی بڕانی كارەبا كار بە مۆلیدەكان بكەن، بەڵام پرۆژەی ڕووناكی لەو گرێبەستە پەشیمان بووەتەوە.
بەگوێرەی وتەی یەكێك لە خاوەن مۆلیدەكانی هەڵەبجە كە قسەی بۆ SNNكردووە ئەوەی ڕاگەیاند: كە بەشێوەیەكی چاوەڕواننەكراو بەشێوەیەكی زۆر نایاسایی لە پرۆژەی ڕووناكییەوە پەیوەندی تەلەفۆنی بە خاوەن مۆلیدە ئەهلییەكانی هەڵەبجەوە دەكرێت و پێمان دەڵێن كە مۆلیدەکانتان لابەرن و ئەگەریش كارەبا بڕا كار بە مۆلیدەكانتان مەكەن.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئێمە گرێبەستمان لەگەڵ پرۆژەی ڕووناكی هەیە كە بۆماوەی شەش مانگ مۆلیدەكانمان لانەبەین و لەحاڵەتی بڕانی كارەبای 24 كاتژمێری، ئێمە كار بە مۆلیدەكانمانم بكەین، بەڵام گرێبەستەكەمان هێشتا سێ مانگی تەواو نەكردووە، كەچی بەرپرسانی پرۆژەی ڕووناكی پەشیمان بوونەتەوە لەو گرێبەستە و داوای لابردنی مۆلیدەكانمان لێدەكەن.
ئەو خاوەن مۆلیدەیەی هەڵەبجە ئەوەشی خستەڕوو، وابڕیارە لەم هەفتەیەدا لەگەڵ قایمقام و پارێزگاری هەڵەبجە كۆبوونەوەیەك بكەین و بڕیاری پێویست لەو بارەیەوە بدرێت، ئەگەر بەرپرسانی پرۆژەی ڕووناكی سوربن لەسەر لابردنی مۆلیدەكانمان، ئەوا بەهیچ جۆرێک و لەهیچ حاڵەتێكدا ئامادە نابین كارەبا بۆ هاووڵاتیان دابین بكەین و سكاڵای یاسایش تۆمار دەكەن كە پێشێلی ئەو گرێبەستەیان كردووە لەگەڵماندا واژۆیانكردووە.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
22كاتژمێر لهمهوپێششاندێکی هەرێم لە بەغدایە و لەگەڵ فال ساری کۆدەبێتەوە
تشرینی یهكهم 24, 2026كەشناسی: ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و پلەكانی گەرما جێگیردەبن
تشرینی یهكهم 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
15 خولهك لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
15 خولهك لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









