
SNN-
چوار بەرپرسی ئەمریکی رایانگەیاندووە، واشنتن ئامادەکاری دەکات لە چەند رۆژی داهاتوودا قۆناخێکی نوێ لە ئۆپەراسیۆنەکانی پەیوەست بە داهاتووی ڤەنزوێلا دەست پێبکات. ئەمەش وەک رێکارێکی نوێی ئیدارەی ترەمپ بۆ چڕکردنەوەی فشارەکانی سەر حکومەتەکەی نیکۆلاس مادورۆ دێت.
ئاژانسی رۆیتەرز لە زاری چوار بەرپرسی ئەمریکی بڵاویکردووەتەوە، سوپای ئەمریکا هێزەکانی لە دەریای کاریبی و نزیک سنوورە دەریاییەکانی ڤەنزوێلا جێگیر کردووە. دوو لەو بەرپرسانەی ئەمریکاش رایانگەیاندووە، ئۆپەراسیۆنی نهێنی رەنگە قۆناخی یەکەمی هەنگاوە سەربازییەکانی ئەمریکا بێت لە دژی ڤەنزوێلا.
یەکێک لە بەرپرسە ئەمریکییەکان بە رۆیتەرزی راگەیاندووە: “سەرۆک ترەمپ ئامادەیە هەموو هێزێکی ئەمریکا بەکاربهێنێت بۆ رێگرتن لە هاتنی ماددە هۆشبەرەکان بۆ وڵاتەکەمان و راپێچکردنی ئەو کەسانەی بەرپرسیارن بۆ دادگا.”
ئیدارەی ترەمپ لە ماوەی چەند مانگی رابردوودا، ستراتیژییەتی بەرامبەر بە رژێمی مادورۆ تووند کردووە و بە بەرپرسیاری سەرەکی دەبینێت لە بڵاوبوونەوەی فراوانی ماددە هۆشبەرەکان لە نێو ئەمریکا.
هەرچەندە نیکۆلاس مادورۆ، سەرۆکی ڤەنزوێلا، ئەو تۆمەتانە رەتدەکاتەوە و چەندین جار رایگەیاندووە وڵاتەکەی هیچ پەیوەندییەکی بە باندەکانی بازرگانی بە ماددە هۆشبەرەکانەوە نییە.
هەروەها دوو بەرپرسی ئەمریکی ئاماژەیان بەوە کردووە، کە یەکێک لە بژاردەکانی ئەمریکا کە ئێستا لە بەردەم دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکادایە، بریتییە لە هەوڵدان بۆ لابردنی مادورۆ.
مادورۆ کە لە ساڵی 2013ـەوە لە دەسەڵاتدایە، هەفتەی رابردوو رایگەیاند، ترەمپ دەیەوێت وڵاتەکەی تووشی قەیران بکات و هەوڵی لابردنی دەدات، بەڵام بەڵێنیشی دا هاووڵاتییانی ڤەنزوێلا و سوپای ئەو وڵاتە رووبەڕووی هەموو هەوڵێکی لەو جۆرە دەبنەوە.
چەند مانگێکە، ئەمریکا سەرقاڵی کۆکردنەوەی هێز و سەربازە لە دەریای کاریبی و لە سەرەتای ئەم مانگەشدا، ترەمپ گڵۆپی سەوزی بۆ ئۆپەراسیۆنی نهێنی سی ئای ئەی لە ڤەنزوێلا هەڵکردووە.
ئەم پێشهاتە نوێیانەی ئیدارەی ترەمپیش لە کاتێکدایە، رۆژی هەینی بەڕێوەبەرایەتیی فڕۆکەوانی فیدراڵیی ئەمریکا هۆشداری بە کۆمپانیا گەورەکانی هێڵی ئاسمانی ئەو وڵاتە دا سەبارەت بە ئەگەری دروستبوونی مەترسی لە کاتی گەشتکردن بەسەر ئاسمانی ڤەنزوێلادا و داوای لێکردن ئاگادار بن.
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
24كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
ترەمپ هۆشداری دەداتە ئێران: کوژرانی یەک سەربازی ئەمریکی کۆتایی بە ئاگربەست دەهێنێت
41 خولهك لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
23كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ترەمپ هۆشداری دەداتە ئێران: کوژرانی یەک سەربازی ئەمریکی کۆتایی بە ئاگربەست دەهێنێت
41 خولهك لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









