تەیف سامی ئامادە نییە پێش دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەرانی عێراق، پارە بۆ هەرێم بنێرێت

مووچە
عەلی حەمە سەعید-SNN
لەگەڵ ئەوەی لەكاتی سەردانەكەی بۆ شاری دهۆك بەشداریكردنی لە كۆڕبەندی مێپس، وەزیری دارایی عێراق ڕایگەیاند، كە هەفتەی داهاتوو مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ڕەوانە دەكات، بەڵام بەرپرسێكی وەزارەتی دارایی هەرێم ئاشكرایدەكات كە تەیف سامی پێی ڕاگەیاندوون تا مووچەی فەرمانبەرانی عێراق دابەشنەكات چاوەڕێی پارە مەبن.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لە بەرپرسێكی وەزارەتی دارایی هەرێم بە SNNدراون ئەوەخراوەتەڕوو، بەرپرسانی باڵای وەزارەتی دارایی هەرێم پەیوەندییان بە ( تەیف سامی) وەزیری دارایی عێراق كردووە و داوایان لێكردووە پارەی مووچەی مانگی نۆی فەرمانبەرانی هەرێم ڕەوانە بكات، چونكە هەرێم 120 ملیار دینارەكەی ڕەوانە كردووە.
ئاماژەی بەوەشكرد، لە وەڵامدا ( تەیف سامی) وەزیری دارایی عێراق ئەوەی وتووە كە تا دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەرانی عێراق دەستپێنەكات و چەند وەزارەتێك مووچە وەرنەگرن، ئامادە نییە پارەی مووچە ڕەوانەی هەرێم بكات، بۆیە دەبێت جارێ چاوەڕێ بكەن.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دارایی هەرێم ئەوەشی خستەڕوو، بەدڵنیاییەوە پیناچێت بتواندرێت تا كۆتایی ئەم هەفتەیە مووچەی سەرجەم وەزارەتەكان بۆ مانگی نۆ دابەشبكرێت، چونكە بە گوێرەی وەڵامەكەی (تەیف سامی) بێت، ناردنی پارە دەكەوێتە ڕۆژانی سێ شەممە بەدواوە، هاوكات تەواوكردنی ڕێكارە كارگێڕییەكان یەك تا دوو ڕۆژیان پێدەچێت تا پارەكە دەخرێتە سەر ژمارە حسابی بانكی هەرێم، بۆیە بە هەموو ئەگەرێك دابەشكردنی مووچە دەكەوێتە كۆتایی ئەم هەفتە یان سەرەتای هەفتەی داهاتوو.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
9كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









