
قوباد تاڵهبانى، جێگرى سهرۆكى حكومهتى ههرێم | فۆتۆ: SNN
SNN-
قوباد تاڵەبانی لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا لە سلێمانی، جگە لە پرسی پێکهێنانی حکومەت، ڕەخنەی لە شێوازی دابەشکردنی پارە گرت و هۆکاری کۆنەبوونەوەی پەرلەمانیشی ئاشکرا کرد.
پێکهێنانی حکومەت
قوباد تاڵەبانی پەیامێکی ڕوونی دایە لایەنەکان کە “حکومەتى هەرێم بەبێ یەکێتى پێکنایەت”، بەڵام ئامادەیی حیزبەکەشی بۆ دەستپێکردنەوەی گفتوگۆکان نیشان دا. هاوکات نیگەرانیی خۆی لە دۆخی دارایی سلێمانی دەربڕی و ڕایگەیاند، نادادی لە خەرجکردنی شایستە داراییەکاندا هەبووە.
شێوازی کابینەی 10
لەبارەی شێوازی حکومەتی داهاتوو، تاڵەبانی دوو خاڵی گرنگی ڕوونکردەوە:
شێوازی کابینەکە: لە گفتوگۆکاندا بۆ پێکهێنانى حکومەت، باسى “کابینەى بنکەفراوان”ـیان نەکردووە.
دادپەروەری: هیوای خواست لە کابینەى 10ـدا هەست بە نادادى نەکەن، وەک ئەوەی لەم کابینەیەدا ڕوویدا.
کێشەی پارە و بەڵێندەران
قوباد تاڵەبانی بەراوردێکی لەنێوان کابینەکاندا کرد و گوتی:
لە کابینەکانى ڕابردوودا جیاوازى لە داهاتى پارێزگاکاندا نەدەکرا.
وە ڕایگەیاند کە “نادادى لە خەرجکردنى پارەى بەڵێندەرانى سلێمانیدا هەبووە”.
پەککەوتنی پەرلەمان و هەڵبژاردنی عێراق
سەبارەت بە دۆخی سیاسی و پەرلەمان، تاڵەبانی ڕایگەیاند:
هۆکارى کۆنەبوونەوەى پەرلەمانى کوردستان دیارە و پەیوەندی بە “ناکۆکییە سیاسییەکان”ـەوە هەیە.
ئەنجامى هەڵبژاردنەکانى عێراق کاریگەریی نەرێنی لەسەر هەرێمى کوردستان نابێت.
پەیوەندییەکانی بەغداد
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا جەختی لە مافە دەستوورییەکان کردەوە:
سەرۆککۆمار: ئەم پۆستە پشکى کوردە.
مووچە: دەبێت کابینەى نوێی عێراق کێشەى مووچە بە تەواوى بنەبڕ بکات.
هاوسەنگی: عێراق پێویستى بە هاوسەنگییە لە دابەشکردنى پۆستەکاندا و ئامانجی یەکێتیش “عێراقێکی بەهێزە بۆ ئەوەی کوردستان ئاوەدان بێت”.
وەبەرهێنان لە سلێمانی
سەبارەت بە دۆخی ئابووریی شارەکەش گوتی: “سلێمانى بەڕووى وەبەرهێناندا کراوەتەوە و لە ئێستادا وەبەرهێنەران لە هەموو شارەکانەوە ڕوو لە سلێمانى دەکەن”.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
9كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









