وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم: لە ساڵی نوێدا مووچە لە رێگەی پڕۆژەی هەژماری منەوە وەردەگیرێت

0
160

SNN

وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا ئاشکرایکردووە، کۆتایی ئەم ساڵ دوا مۆڵەتە بۆ کردنەوەی هەژماری بانکی بۆسەرجەم فەرمانبەران، لە ساڵی نوێدا مووچە لە رێگەی هەژماری من وەردەگیرێت، ئەوەی هەژمارەکەی نەبێت مووچە وەرناگرێت.

ئەمڕۆ 23ی تشرینی دووەم رۆژی یەکشەممە، وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا جەختیکردووەتەوە، “دابەشکردنی مووچە بە کاش نامێنێت، لە هیچ وڵاتێکدا دوو جۆر شێوازی دابەشکردنی مووچە نییە، دەڵێت “لەدوای سەریساڵ مووچە تەنها لەڕێی پڕۆژەی (هەژماری من)ەوە خەرج دەکرێت”.

دەقی راگەیەندراوەکە:

ڕاگەیەندراوێک لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی ژمێرکاری / وەزارەتی دارایی و ئابوورییەوە

سەبارەت بە پرسی بەبانکیکردنی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی پڕۆژەی هەژماری من کە ماوەی دوو ساڵە دەستی پێکردووە و لە قۆناغی کۆتاییدایە، دوای بڵاوکردنەوەی ئاگاداری بەڕێوەبەرایەتی خانەنشینی سەر بەوەزارەتمان لە هەفتەی ڕابردوو لێرە و لەوێ خوێندنەوەی نادروست و نابەرپرسیارانەی بۆ کراوە بە پێویستمان زانی ئەم ڕاستییانەی لای خوارەوە بخەینەڕوو.

یەکەم:  لەئەنجامی ڕێکكەوتنی سەرەتای مانگی شوباتی ئەمساڵ لە نێوان شاندی هەرێمی کوردستان کە پێکهاتبوون لە بەڕێزان ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووری و دکتۆر ئومێد سەباح سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران و دکتۆر ئامانج ڕەحیم سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران و دکتۆر عەبدول حەکیم خەسرۆ سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواچوون و ژمارەیەک بەرپرس و ڕاوێژکار و بەڕێوەبەری گشتی لەگەڵ شاندی حکومەتی فیدراڵ بەسەرۆکایەتی بەڕێز دکتۆر فواد حسێن جێگری سەرۆک وەزیران و سەرۆکی ئەنجومەنی ئابووری عێراق و خاتوو تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق، وەزارەتی دارایی عێراق کۆتایی ساڵی 2025 ی دیاری کرد بۆ ئەوەی سەرجەم فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان ببنە خاوەن هەژماری بانکی تایبەت بە خۆیان، بەپێچەوانەوە لە ساڵی نوێدا مووچەیان بۆ خەرج ناکرێت.

دووەم: هاوکات بە پێی بڕیاری ژمارە ( 550 ) ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق خاڵی سێیەمی بڕگەی سێیەم کە لە ڕۆژی ( 17 ی تەمووزی 2025 ) دەرچووە و تیایدا لیژنەی هاوبەشی پێکهاتووی لە نێوان حکومەتی فیدراڵی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستانی پابەند کردووە کە لە ماوەی سێ مانگدا پڕۆسەی بەبانکیکردنی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان تەواو بکەن، بەپێی سەرجەم ڕێکەوتن و بڕیارەکانی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق و وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ کۆتایی ئەمساڵ دوا مۆڵەتە بۆ کردنەوەی هەژماری بانکی بۆسەرجەم فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان.

شایەنی باسە لە هیچ وڵاتێکدا دوو جۆر شێوازی دابەشکردنی مووچە نییە، لەلایەک بەکاش و لەلایەک بەسیستەمی بانکی، لە ئێستاشدا لەهەرێمی کوردستان بەڕێکكەوتنی هەردوو حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدراڵ مووچە بە سیستەمی دیجیتاڵی خەرج دەکرێت، واتە دابەشکردنی مووچە بەکاش نامێنێت.

بۆیە دووپاتی دەکەینەوە لەدوای سەری ساڵ مووچە تەنها لە ڕێی پڕۆژەی (هەژماری من)ەوە خەرج دەکرێت، وە هەر کەسێک بەشدار نەبێت لە پڕۆژەی هەژماری من مووچە وەرناگرێت و خۆی بەرپرسیار دەبێت.

May be an image of ticket stub and text

May be an image of one or more people and text

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this