وەزارەتی پەروەردە بژاردەیەک دەخاتە بەردەم ئەو مامۆستایانەی ئەمساڵ خانەنشین دەبن

مامۆستا
SNN
پەروەردەی هەرێم بژاردەیەکی خستە بەردەم ئەو مامۆستایانەی بڕیارە لە 31ـی کانونی یەکەمی 2025 خانەنشین بن.
ئەمڕۆ چوارشەممە 26ـی 11، وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێم بژاردەیەکی خستە بەردەم ئەو مامۆستایانەی بڕیارە 31ـی12ی 2025خانەنشین ببن و داوایان لێدەکات فۆڕمێک پڕبکەنەوە بۆ دەربڕینی بۆچوونی خۆیان سەبارەت بە خانەنشینبوون، یان بەردەوام بوون و وتنەوەی وانە تا کۆتایی وەرزی دووەمی خوێندن.
هاوکات پەروەردەی هەرێم دەڵێت، پێشنیارێکیان ئاڕاستەی ئەنجومەنی وەزیران کردووە بۆ پاراستنی شایستە داراییەکانی ئەو مامۆستایانەی بڕیاری مانەوە دەدەن.
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی









