کەشناسی عێراق “لەمڕۆوە کەشێکی زستانەی سارد و باران دەستپێدەکات”

بارانبارین لە سلێمانی فۆتۆ.. تێبین ژین
SNN
بەپێی ڕاپۆرتە كەشناسییەكان، شەپۆلەكانی باران بارین ناوچەكانی هەرێم دەگرنەوە و بەهۆی دابەزینی پلەكانی گەرماوە لە ئەمڕۆوە كەشێكی زستانی سارد دەستپێدەكات.
دەستەی کەشناسی عێراق ڕایگەیاند” لە کاتەکانی دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ تاوەکو درەنگانێکی شەو ئەگەری بارانبارین هەیە لە ناوچەکانی ئیدارەی ڕاپەڕین و هەولێر و سلێمانی و گەرمیان بەهۆی هاتنی بڕێک هەوری لە ناکاوەوە لە دەریای ناوەڕاستەوە ، ڕێژەی بارانەکە ١٠ ملم تێپەڕ ناکات و زووش کۆتایی دێت”.
ئاشکراشی کردووە کە ” شارەکانی تری هەرێمیش وەک هەولێر و دهۆک و ئیداره سەربەخۆکان ئەگەری دڵۆپە بارانی کەم هەیە و زووش کۆتایی دێت”.
ئاماژەی بەوەشدا، لە ئەمڕۆوە کەشێکی زستانی سارد لەناوچەکان دروست دەبێت.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









