بافڵ جەلال تاڵەبانی: هەوڵ بۆ پێکهێنانی حکومەتێکی خزمەتگوزار دەدەین

SNN-
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە پاتریک دۆرێل، باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق کرد و گفتوگۆیان لەبارەی دۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەکە کرد.
وێستگەی سەردانەکان
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، باڵیۆزی فەرەنسا زنجیرەیەک دیدار و کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرجەم لایەنە سیاسییەکانی عێراق ئەنجامداوە؛ سەردانەکەی بۆ لای بافڵ جەلال تاڵەبانی لە دەباشان، یەکێکە لە وێستگەی دیدارەکانی لەگەڵ لایەنەکاندا.
زاڵبوون بەسەر کێشەکاندا
لە دیدارەکەدا گفتوگۆ لەبارەی دۆخی گشتیی هەرێمی کوردستان، عێراق و ناوچەکە کرا. هەردوولا جەختیان لە بەردەوامیی لێکتێگەیشتنی نێوان لایەنە سیاسییەکان کردەوە، وەک تاکە ڕێگە بۆ زاڵبوون بەسەر ئاڵنگاری و کێشەکاندا.
شێوازی حکومەتی داهاتوو
تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە پێشهاتە سیاسییەکانی دوای هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق.
سەبارەت بەم پرسە، بافڵ جەلال تاڵەبانی ڕایگەیاند، هەوڵەکانیان لەو چوارچێوەیەدایە بگەن بە “حکومەتێکی خزمەتگوزاری نیشتمانی” کە بنەماکەی لەسەر هاوبەشێتی و کاری پێکەوەیی وەستابێت.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









