بافڵ جەلال تاڵەبانی: کارئاسانی بۆ سەرمایەدارانی هۆڵەندا دەکەین

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان، پێشوازیی لە جانێت ئەلبێردا، باڵیۆزی شانشینی هۆڵەندا لە عێراق کرد
SNN
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان، پێشوازیی لە جانێت ئەلبێردا، باڵیۆزی شانشینی هۆڵەندا لە عێراق کرد. لە دیدارێکدا، گفتوگۆ لەبارەی پێشهاتە ناوخۆیی و ناوچەییەکان کرا و جەخت لە گرنگیی بەردەوامیی پەیوەندییەکانی نێوان لایەنەکان لە هەرێمی کوردستان و عیراق کرایەوە.
فراوانکردنی پەیوەندییە بازرگانییەکان
یەکێک لە تەوەرە سەرەکییەکانی کۆبوونەوەکە، فراوانکردنی پەیوەندییە بازرگانییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و هۆڵەندا بوو. لەمبارەیەوە، بافڵ تاڵەبانی ئامادەیی تەواوی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی بۆ کارئاسانیکردن نیشاندا بۆ سەرمایەداران و خاوەنکارانی هۆڵەندی، تاوەکو بتوانن ڕۆڵێکی کاریگەرتر لە بەهێزکردنی ژێرخانی ئابووریی هەرێمدا بگێڕن.
پشتیوانی لە کۆمەڵگەی مەدەنی
ڕەخساندنی زەمینەیەکی لەبارتر بۆ کار و چالاکییەکانی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو. سەرۆکی یەکێتیی لەمبارەیەوە ڕایگەیاند: “پشتیوانی لە ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی دەکەین.”
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
20كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
20كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
23كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
20كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









