وتەبێژی كۆمیسیۆن: زیاتر لە 500 سكاڵامان ئاراستەی دەستەڵاتی دادوەری كردووە

عەلی حەمە سەعید-SNN
وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ئاماژە بەوەدەكات، لەكۆتایی پرۆسەی وەرگرتنی سكاڵای لایەنەكان لەسەر ئەنجامەكانی هەڵبژاردن، بەگشتی 872 سكاڵاتۆماركرا، بەڵام لەو ژمارەیە ئێمە تەنها 528 سكاڵامان ئاراستەی دەستەڵاتی دادوەری كردووە و ئەوانی دیكە ڕەتكراونەتەوە.
جمانە غەلای، وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق بە SNNی راگەیاند: دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنەكان لەو ماوەیەكەی كە بۆ وەرگرتنی سكاڵاكان دیاریكرابوو بەكۆی گشتی 872 سكاڵا لە ئەنجامەكان تۆماركران، بەڵام بەشێكی ئەو سكاڵایانە وەڵامیان درایەوە و بەشێكی دیكەشیان ڕەتكرانەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، لەكۆی ئەو 872 سكاڵایەی كە ئاراستەمان كرا، 528 سكاڵامان ئاراستەی دەستەڵاتی دادوەری كرد بۆ ئەوەی ئەوان بڕیاری كۆتاییان لەبارەوە بدەن و دواتر بەفەرمی ئەنجامەكان پەسەند بكرێن.
بەگوێرەی یاسا، دوای پەسەندكردنی ئەنجامەكانی هەڵبژاردن و كۆتایی هاتنی وادەی تانەدان لە ئەنجامەكان، پاشان سەرۆك كۆمار وادەی یەكەم كۆبوونەوەی پەرلەمان دیاریدەكات بۆ سوێندخواردنی پەرلەمانتاران ودوای هەڵبژاردنی سەرۆكی پەرلەمان، پاشان سەرۆكی گەورەترین فراكسیۆن ڕادەستپێردرێت بۆ پێكهێنانی حكومەت، بەڵام تا ئێستا لایەنە سیاسییەكان نەگەیشتوونەتە ڕێككەوتن لەسەر دیاریكردنی سەرۆكی كۆمار و سەرۆك وەزیران و سەرۆكی پەرلەمان.
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
20كاتژمێر لهمهوپێشئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
20كاتژمێر لهمهوپێشحکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
20كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
20كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
20كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









