
SNN-
لە کاتێکدا هێرشەکەی سەر کۆرمۆر کارەبای نیشتمانیی بۆ کەمترین ئاست دابەزاندووە، لە سلێمانی دۆخەکە ئاڵۆزترە، چونکە موەلیدە ئەهلییەکان بەهۆی پڕۆژەی (ڕووناکی)ـیەوە کوژێنراونەتەوە و گرێبەستیان نەماوە.
موەلیدەکان لەکار وەستێنراون
لە سلێمانی بەهۆی جێبەجێکردنی پڕۆژەی (ڕووناکی) و دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێری، 570 موەلیدەی ئەهلی لەکار وەستێنراون. ئێستا کە کارەبای نیشتمانی کەمبووەتەوە، پرسیار ئەوەیە ئایا مۆلیدەکان دەکرێنەوە؟
وەڵامی خاوەن موەلیدەکان
عوسمان محەمەد، سەرۆکی کۆمەڵەی موەلیدە ئەهلییەکانی سلێمانی وەڵامی ئەو پرسیارە دەداتەوە و دەڵێت:
تاوەکو ئێستا هیچ لایەنێک قسەی لەگەڵ نەکردوون بۆ هەڵکردنەوەی مۆلیدەکان.
هیچ بەرنامەیەکیان نییە بۆ کارکردنەوە و هەڵکردنی مۆلیدەکان.
سەرجەم مۆلیدەکان کوژێندراونەتەوە و گرێبەستی کارکردنیشیان هەڵوەشێنراوەتەوە.
قەیرانی کارەبای نیشتمانی
حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتە پەیوەندیدارەکان زیانەکانی هێرشەکەیان بە ژمارە خستووەتەڕوو:
بەرهەمهێنان: بەرهەمهێنانی کارەبا لە 4000 مێگاواتەوە بۆ 1000 مێگاوات دابەزیوە.
پێدان: پێدانی کارەبای 24 کاتژمێری (لەو شوێنانەی هەیە) بۆ تەنیا 5 کاتژمێر کەم دەبێتەوە.
هۆکار: بەهۆی هێرشی مووشەکییەوە، هەناردەی گاز بۆ وێستگەکانی کارەبا بە تەواوی ڕاگیراوە.
هەوڵەکان بۆ چارەسەر
وەزارەتی کارەبا و سامانە سروشتییەکان لەبارەی چارەسەرکردنی دۆخەکەوە ڕایانگەیاندووە:
تیمەکانی هەردوو وەزارەت لەگەڵ کۆمپانیای داناغاز لەسەر هێڵن.
سەرقاڵی بەدواداچوونن بۆ لێکەوتەکانی ڕووداوەکە و هەوڵدەدەن دۆخەکە ئاسایی بکەنەوە.
کەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









