
تاوەری کارەبا
SNN-
سەرچاوەیەک لەناو کێڵگەی کۆرمۆرەوە وردەکاریی ساتەوەختی هێرشەکە ئاشکرا دەکات و دەڵێت، چاککردنەوەی زیانەکان و ئاساییکردنەوەی دۆخی کارەبا کاتی دەوێت.
تاریکییەکە درێژە دەکێشێت
سەرچاوەیەک لە کێڵگەی کۆرمۆر راگەیاندووە، زیانەکان گەورەن و چارەسەرکردنیان کاتی دەوێت:
ماوەی هەفتەیەک پێویستە تاوەکو کێشەکان چارەسەر دەکرێن.
گەڕانەوەی کارەبا بۆ دۆخی ئاسایی لەدوای ئەم هەفتەیە دەبێت.
وردەکاریی هێرشەکە؛ دوو جار بۆردوومان کراوە
بەگوێرەی زانیارییەکانی ئەو سەرچاوەیە، هێرشەکە تەنیا یەک جار نەبووە، بەڵکو بەم شێوەیە بووە:
هێرشەکە کاتژمێر 11:30ـی شەو دەستیپێکردووە.
دوو جار هێرش کراوەتە سەر کێڵگەکە.
ماوەی نێوان هەردوو هێرشەکە تەنیا 10 خولەک بووە.
ئامانجەکان: کۆگای (LPG) و بەشی ئاسایش (Security)ـی کێڵگەکە بووە.
قەبارەی زیانەکان
زیانی گیانی: خۆشبەختانە هیچ زیانێکی گیانی تۆمار نەکراوە.
زیانی ماددی: زیانێکی زۆر بەر ژێرخانی کێڵگەکە کەوتووە.
کارەبا: 80%ـی بەرهەمهێنانی کارەبای هەرێمی کوردستان ڕاگیراوە.
دۆخی کارمەندان
لەپێناو پاراستنی سەلامەتیی گیانیان، دوای ڕووداوەکە ڕێوشوێن گیراوەتەبەر:
بەشێکی زۆری کارمەندەکان ئاگادار کراونەتەوە شوێنەکە چۆڵ بکەن.
پرۆسەی گواستنەوەکە بۆ شوێنی پارێزراو بووە.
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









