كارنەكردنی ئامێرەكانی ATMلە هەڵەبجە وایكردووە بڕێكی زۆر لەپارەی ئەوانەی لەهەژماری منن بدرێت بە نوسینگەكان

ئامێری پارهدانى ئەلیکترۆنی ATM | فۆتۆ: SNN
SNN-عەلی حەمە سەعید
لەگەڵ ئەوەی ماوەی زیاتر لە سێ مانگە لە ناو سەنتەری پارێزگای هەڵەبجە دوو ئامێری ڕاكێشانی پارە ATMدانراون، بەڵام تائێستا ئەو ئامێرانە نەخراونەتەكار، ئەمەش وایكردووە ئەو پێشمەرگە و فەرمانبەرانەی لە هەژماری من مووچە وەردەگرن، مانگانە زیاد لە 10 هەزار دینار لەمووچەكانیان كەمتر وەرگرن.
ئاری محەمەد، یەكێك لەو فەمانبەرانەی كە لە ماوەی دوو مانگە مووچەکەی لەڕێگەی پرۆژەی هەژماری من خەرجدەکرێت بە SNNی ڕاگەیاند: ئێمە وەک ژمارەیەک لە فەرمانبەران و مامۆستایان و هێزە ئەمنییەکان چەند مانگێكە مووچەكانمان خراوەتە سەر پرۆژەی هەژماری من، بەڵام ئەوەی بووەتە گرفت كارنەكردنی ئامێرەكانی ڕاكێشانی پارە ATM ەكانە لەهەڵەبجە كە دوو ئامێری لێیە و تاوەکو ئێستا کاریان پێناکرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، بۆ وەرگرتنی مووچەكانیانمان دوو ڕێگامان لەبەردەستە یان دەبێت بەناچاری بێینە سلێمانی بۆ وەرگرتنی مووچە، یاخود دەبێت لە نوسینگەكانی حەواڵە مووچەكانمان وەربگرین، بەڵام لە نوسینگەكان لە %1 ی مووچەكانمان لێدەبڕن، بەجۆرێك بۆ هەر 100 هەزار دینار هەزار دینار دەبڕن و لە ملیۆنێك دینار 10 هەزار و لە دوو ملیۆن 20 هەزار دینار، ئەوە سەرەڕای ئەوەی چوار بۆ پێنج هەزاریش بۆ كرێی عمولەی ئامێرەكانی ATM وەردەگیرێت ئەوەش بڕێكی زۆرە
SNNپەیوەندی بە یەکە ئیدارییەکانی هەڵەبجەوە کرد بۆزانینی هۆکاری کارنەکردنی ئەو دوو ئامێرەی ATM لە هەڵەبجە، ئەوەیان ڕاگەیاند ئەوە گرفتە پەیوەندی بە ئەوانەوە نییە و دەبێت پرۆژەی هەژماری من بەدواداچوون بۆ چارەسەرکردنی ئەو گرفتە بکەن، بۆیە تا ئێستاش دیار نییە ئەو دوو ئامێرەی لەهەڵەبجە دانراون كەی دەخرێنەكار
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
5كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
1كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
2كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
1كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
2كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









