کۆمپانیای دانەغاز لەبارەی بەرهەمهێنانی غازەوە روونکردنەوە دەدات

کۆمپانیای دانەغاز
SNN
کۆمپانیای دانەغاز رایگەیاند، بەرهەمهێنانی غاز لە کێڵگەی کۆرمۆر ئاسایی بووەتەوە، ئەمەش دوای ئەو هێرشەی کرایە سەر کێڵگەکە و بۆ ماوەیەک بەرهەمهێنانی غاز و کارەبای راگرت.
ئەمڕۆ چوارشەممە 3ی کانوونی یەکەم، کۆمپانیای دانەغاز لە راگەیەنراوێکدا ئاشکرایکردووە، دوای تووندکردنی رێوشوێنە ئەمنییەکان لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستان و دەسەڵاتە فیدراڵییەکان، بەرهەمهێنانی غازیان دەستپێکردووەتەوە.
ئاماژەی بەوەکردووە، لەگەڵ هاوبەشەکانیان پابەندن بە سەلامەتیی کارمەندانیان و دابینکردنی کارەبا و غازی ئێڵ پی جی بۆ خەڵکی هەرێمی کوردستان و عێراق.
ئەمەش دوای هێرشەکەی رۆژی چوارشەممەی رابردووی سەر کۆرمۆر بووە، کە بەهۆیەوە ئاگر لە کۆگایەکی سەرەکی کەوتەوە و لە ئەنجامدا بەرهەمهێنانی رۆژانەی 750 ملیۆن پێ سێجا غاز راوەستا، ئەمەش بووە هۆی لەدەستدانی نزیکەی 80%ی بەرهەمهێنانی کارەبای هەرێمی کوردستان.
هاوکات، رۆژی یەکشەممە 30-11-2025 وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا جەختیکردەوە، کارەبای نیشتیمانی گەڕاوەتەوە دۆخی ئاسایی و کارەبای 24 کاتژمێری ئاسایی بووەتەوە.
تۆم باراک: کۆنترۆڵکردنی چەک لە عێراق دەستپێکی قۆناغێکی نوێیە لە مێژووی وڵاتەکەدا
21كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









