تورکیا نیگەرانە؛ داوای ڕوونکردنەوە لە بارەگای بارزانی دەکات

نەخشەی فراوانخوازی تورکیا
SNN
دوای بڵاوبوونەوەی ڕاگەیێنراوێکی بارەگای بارزانی لە وەڵامی سەرۆکی مەهەپەدا، وەزارەتی دەرەوەی تورکیا و گوتەبێژی ئاکپارتی بە توندی وەڵام دەدەنەوە و داوای ڕوونکردنەوە و ڕێوشوێنى پێویست بەرامبەر ئەو کەسانە بگیرێتەبەر بەو کارە هەستاون بەرپرسیارن لە نووسینی ڕاگەیێنراوەکە.
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا: داوای ڕوونکردنەوە لە سەرکردایەتی پارتی و بارەگای بارزانی دەکەین
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لەبارەی ڕاگەیێنراوەکەی بارەگای بارزانی هەڵوێستی خۆی ئاشکرا کرد و ڕایگەیاند، داوایان لە سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان کردووە لەبارەی “ڕاگەیەندراوە بێڕێزیکارانەکەی” گوتەبێژی بارەگای بارزانی ڕوونکردنەوە بدەن.
وەزارەتەکە بەپێویستی دەزانێت بە خێرایی ڕێوشوێنی پێویست بەرامبەر ئەو کەسانە بگیرێتەبەر کە بەرپرسیارن لەو کارە و دەڵێت: “ئەو تۆمەتانەی لە ڕاگەیێنراوەکەدا هاتوون هیچ بنەمایەکیان نییە و زمان و ناوەڕۆکەکەی ڕەت دەکەینەوە.”
هەڵوێستی ئاکپارتی: دەبێت ڕاستبکرێتەوە
هاوکات عومەر چەلیک، وتەبێژی پارتی داد و گەشەپێدان (AKP) ڕایگەیاند، ئەو زمانەی وتەبێژی بارەگای بارزانی بەکاریهێناوە و تێیدا زاراوەی وەک “ڕەگەزپەرست و فاشیست”ی بەکارهێناوە، بێڕێزییە و جێگەی قبووڵ نییە.
چەلیک دەڵێت: “پەیوەندییەکانی بارزانی و تورکیا دۆستانەن و تەنیا لە پرسی ڕیفراندۆمدا ناکۆکی هەبووە، بەڵام ئەم لێدوانەی دوایی سوکایەتییەکی ڕاستەوخۆیە بە دەوڵەت باخچەلی و پێویستە ڕاستبکرێتەوە.”
وتەبێژەکەی ئاکپارتی ڕوونیشیکردەوە، باخچەلی هیچ لێدوانێکی نەرێنی لەسەر کەسایەتی بارزانی نەداوە، بەڵکو هەڵسەنگاندنی بۆ پاسەوانەکان کردووە.
بارەگای بارزانی: باخچەلی هێشتا “گورگە بۆرەکەی” جارانە
گرژییەکان دوای ئەوە دروستبوون کە دوێنێ بارەگای بارزانی لە وەڵامی لێدوانێکی دەوڵەت باخچەلی ڕاگەیێنراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتبوو: “واماندەزانی خودا باخچەلی هیدایەت داوە و وازی لە ڕەگەزپەرستی و شۆڤێنییەت هێناوە، بەڵام دیارە هێشتا گورگە بۆرەکەی جارانە و ئێستا لە پێستی مەڕدایە.”
بارەگای بارزانی جەختی کردەوە کە باخچەلی بە عەقڵییەتێکی شۆڤێنی قسەی کردووە کە دوورە لە هەموو عورفێک و خزمەتی هیچ لایەک ناکات.
کێشەی پرۆتۆکۆڵە ئەمنییەکان و سەردانەکەی جزیرێ
سەرچاوەی ناکۆکییەکان دەگەڕێتەوە بۆ سەردانەکەی مەسعود بارزانی بۆ شاری (جزیرێ) و بەشداریکردنی لە سیمپۆزیۆمی مەلای جزیری.
دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی مەهەپە ڕەخنەی لەو سەردانە گرتبوو و دەرکەوتنی چەکدارانی پاسەوانی بارزانی لەسەر خاکی تورکیا بە “پێشێلکردنی سەروەریی تورکیا و ئابڕووچوون” ناوبردبوو.
لە بەرامبەردا بارەگای بارزانی ڕایگەیاند، هەموو ڕێوشوێنەکان بەگوێرەی تەوافوقی پرۆتۆکۆلی نێوان هەردوولا بووە و هەمان شت بۆ بەرپرسانی تورکیاش دەکرێت کاتێک سەردانی هەرێمی کوردستان دەکەن.
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێشئێران: ئەمریکا جەنگی هەڵگیرساندووە و دەیەوێت جیهان تێچووەکەی بدات
9كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









