
حەج
SNN-
وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینیی هەرێمی کوردستان ماوەی تەواوکردنی مامەڵەی حاجییانی بۆ رۆژی دووشەممەی ھەفتەی داھاتوو درێژکردەوە.
وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لەپێناو بەرژەوەندی گشتی و حاجییان، ماوەی مامەڵەکانیان بۆ رۆژی دووشەممە 8.12.2025 درێژکراوەتەوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو بڕیارە بۆ رەخساندنی دەرفەتی زیاترە بۆ ئەو حاجییانەی کە ناویان لە پڕۆسەکە دەرچووە یان رێنمایی (تنازول) کردن دەیانگرێتەوە، دوای ئەو بەروارە یەدەگەکان شوێنی ئەوانە دەگرنەوە کە نەھاتوون.
بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: “تیمەکانمان و ستافی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرە و نووسینگەکانی حەج و عومرە لە رۆژانی یەکشەممەوە لە کاتژمێر 08:30ـی بەیانییەوە تاوەکو کاتژمێر 04:00ـی ئێوارە کاردەکەن، بە مەبەستی خزمەتکردنی حەجخوازان و تەواوکردنی مامەڵەکانیان”.
رۆژی 27ـی تشرینی دووەم، بڕیاربوو دوا وادەبێت بۆ وەرگرتنی مامەڵەی حاجییان، بەڵام بە بڕیاری د.پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی بۆ 4ـی کانوونی یەکەم درێژکرایەوە.
ناونووسین بۆ حەجی 2026 لە 11ـی ئەیلوول دەستیپێکرد و کاتژمێر 12:00ـی شەوی 26ـی ئەیلوولی 2025 کۆتایی هات؛ 89 هەزار و 893 کەس ناویان تۆمار کردبوو.
تاگەکانوەزارەتی ئەوقاف، حەج
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
11كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی









