هەڵەبجە بوویە یەكەم پارێزگا كارەبای لەسەر گرانكرا و هاووڵاتیان دەبێت پارەی مۆلیدەش بدەن

هەڵەبجە
عەلی حەمە سەعید-SNN
لەگەڵ ئەوەی سەرۆكی حكومەت و بەرپرسانی پرۆژەی ڕووناكی لەكاتی بانگەشەی هەڵبژاردن بانگەشەی ئەوەیان دەكرد كە هەڵەبجە وەك یەكەم پارێزگا لەسەر ئاستی هەرێم كارەباكەی بووەتە 24 كاتژمێری، بەڵام دەركەوت كە ئەوە تەنها بانگەشە بووە جگە لە گرانكردنی پارەی كارەبا هاووڵاتیان دەبێت پارەی مۆلیدەش بدەن.
بەگوێرەی زانیارییەكانی SNNدوای ئەوەی ئەوەی بەرپرسانی پرۆژەی ڕووناكی گرێبەستەكەی لەگەڵ خاوەن مۆلیدە ئەهلییەكانی هەڵەبجە هەڵوەشاندووەتەوە، لەكاتی هێرشەكەی سەر كێڵگەی غازی كۆرمۆر مۆلیدە ئەهلییەكان ئامادەنەبوو كار بە مۆلیدەكانیان بكەن، بەهۆی ئەوەی بەرپرسانی پرۆژەی ڕووناكی پێی ڕاگەیاندوون كە ئامادەنین پارەیان بۆ خەرج بكات، بەلام ئەگەر لەسەر حسابی خۆیان كار بە مۆلیدەكان دەكەن ئەوە خۆیان دەزانن.
ئاماژە بەوەشكراوە، خاوەن مۆلیدە ئەهلییەكان بەو بڕیارەی بەرپرسانی پرۆژەی ڕووناكی نیگەران بوون، بۆ ئەو مەبەستەش لە پای دڵسۆزییان بۆ دانیشتووانی هەڵەبجە بە پێویستیان زانیوە كە لەگەڵ قایمقامی هەڵەبجە كۆبوونەوەیەك ئەنجام بدەن و چارەسەرێك بۆ ئەوە بدۆزنەوە كە لەحاڵەتی بڕانی كارەبای 24 كاتژمێری كار بە مۆلیدەكان بكەن.
SNNئەوەشی زانیوە كە لە كۆبوونەوەی خاوەن مۆلیدە ئەهلییەكان و قایمقامی هەڵەبجە گەیشتوونەتە ئەو بڕیارەی كە لەحاڵەتی بڕانی كارەبای 24 كاتژمێری خاوەن مۆلیدەكان لەكاتژمێر چوار بۆ یەكی شەو كار بە مۆلیدەكانیان بكەن، بۆ پارەكەش داوا لەبەرپرسانی پرۆژەی ڕووناكی دەكەن پارەیان بۆ خەرج بكەن، ئەگەر پارەیان خەرج نەكرد ئەوا پارە لە هاووڵاتیان كۆدەكەنەوە.
لە بەدواداچوونەكانی SNNدەركەوتووە كە بەرپرسانی پرۆژەی ڕووناكی جەختیان لەوەكردووەتەوە كە ئەوان گرێبەستەكەیان لەگەڵ مۆلیدەكان هەڵوەشاندووەتەوە، بۆیە ئامادەنین هیچ بڕە پارەیەك بۆ مۆلیدەكان خەرج بكەن، بۆیە لەحاڵەتی بڕانی كارەبای 24 كاتژمێری دەبێت كار بە مۆلیدەكان بكرێت ئەوكات دەبێت هاووڵاتیان هاوشێوەی ڕابردوو پارەی كرێی كارەبای مۆلیدەش بدەن، لەكاتێكدا كرێی كارەبای 24 كاتژمێریان لەسەر گرانكراوە بۆ ئەوەی پارەی مۆلیدە نەدەن، بەڵام دەركەوت ئەمە تەنها گرانكردنی پارەی كارەبا لەسەر هاووڵاتیان.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
12كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









