بەردەوامیی دۆخی سەربازی لە لاجان؛ هێزەکان نەکشاونەتەوە و ڕێککەوتنەکە جێبەجێ نەکراوە

SNN-
تاوەکو ئێستا دۆخی گوندی لاجان ئاسایی نەبووەتەوە و هێزێکی زۆری سەربازی بە چەکی قورسەوە لەناو گوندەکە و لەسەر ڕێگای سەرەکیی ناوچەکە ڕەبایەیان داناوە. مانەوەی ئەم هێزانە و نەبوونی نیازی کشانەوەیان وایکردووە دۆخەکە بە سەربازی بمێنێتەوە و نیگەرانیی لای دانیشتووان دروست بکات.
ڕووماڵی مەیدانی و دیمەنی سەربازی
بە پێی ئەو گرتە ڤیدیۆییانەی لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراونەتەوە، هێزە ئەمنییەکان و ئۆتۆمبێلە سەربازییەکانی وەک هەمەڕ و باجەر و دۆشکەیان لە گوندەکە ماون، لەگەڵ ئەوەشدا دانیشتووانی گوندی لاجان چوونەتەوە ماڵەکانیان، بەڵام تاوەکو ئێستا سیمای سەربازی بە ناوچەکەوە دیارە و ئەوەش وایکردووە هێشتا دۆخەکە ئاسایی نەبێتەوە.
مەترسییە ژینگەییەکان
جگە لە دانانی ڕەبایە و بڵاوەپێکردنی هێزی سەربازی، کێشەیەکی دیکە بەرۆکی دانیشتووانی گوندەکەی گرتووە، ئەویش بڵاوبوونەوەی بۆنێکی ناخۆش و دوکەڵی ژەهراویی پاڵاوگەی لانازە، کە بووەتە هۆی بێزارکردنی خەڵکی ناوچەکە.
توندکردنی ڕێکارەکان لە خەبات
هاوشێوەی لاجان، لە شارۆچکەی خەباتیش هێزیکی ئەمنی زۆر بڵاوەی پێکراوە. بەشێک لە ئەندامانی ئاسایش و هێزەکان بەجلی مەدەنییەوە لەنێو شوێنە گشتییەکان بڵاوەیان پێکراوە و چاودێریی وردی دۆخەکە دەکەن، بەجۆرێک هەر کەسێک بە گوماناوی بجوڵێتەوە دەستبەجێ دەستگیر دەکرێت.
جێبەجێنەکردنی خاڵەکانی ڕێککەوتنەکە
مانەوەی ئەم هێزە سەربازییانە لەکاتێکدایە، ڕۆژی دووشەممە لە کۆبوونەوەی نوێنەری هەرکییەکان لە وەزارەتی ناوخۆ لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان و کۆمپانیای لاناز، ڕێککەوتن کرا لەسەر چوار خاڵی سەرەکی کە بریتیبوون لە؛ پێکهێنانی لیژنەی لێکۆڵینەوە، ئازادکردنی دەستگیرکراوان، کشانەوەی هێزەکان و دامەزراندنی دانیشتووانی گوندەکە. بۆ جێبەجێکردنی ئەم خاڵانەش مۆڵەتی 48 کاتژمێر دیاریکرا، بەڵام وادەکە تێپەڕی و تاوەکو ئێستا ڕێککەوتنەکە جێبەجێ نەکراوە.
زیانە گیانی و یاساییەکان
تاوەکو ئێستا 12 کەس بەهۆی گرژییەکانی گوندی لاجانەوە دەستگیرکراون و فەرمانی دەستگیرکردنیش بۆ زیاتر لە 100 کەسی دیکە دەرچووە
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
9كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









