بڕی شەپۆلی بارانە هەفتەییەکی هەرێم لە نێوان 80 بۆ 200 ملیمدایە

0
207

SNN
شالاو هیدایەت، شارەزای بواری کەشانی، وردەکاری هاتنی شەپۆلە هەفتەییەکی بارانبارینی هەرێم رووندەداتەوە و زانیاری نوێ ئاشکرا دەکات و دەڵێت: پێشبینی دەکرێت لەچەند ڕۆژی داهاتوودا لە یەکشەمەوە تاوەکو کۆتایی هەفتەکە هەرێمی کوردستان بکەوێتە ژێر کاریگەری حاڵەتێکی دابارینی بەهێزی ناجێگیری کەشەوە کەسەرچاوەکەی لە هەردوو دەریای سورو دەریای ناوەڕاستەوەیە ، وەشێیە کی باشی مەداریش دەگات کەسەرچاوەی سەره کی زەریای ئەتڵەسیە و باڵادەست دەبێت لەسەر هەردوو دەریای سورو ناوەڕاست و هەروەها ناوچەکە کە ئەمەش شەپۆلە کە بۆ تەواوی ناوچەکان باشترو بەهێز دەکات.

سەرەتا کاریگەری شه پۆلە کە سبەی لەناوچەکانی خۆرئاوای عێراقەوە دەستپێدهکات کاتە کانی درەنگانێکی ڕۆژ تایبەت ئێوارە بۆ پێش لانیوە شەو، لەکاتە کانی درەنگانی سبەی شەوو بەولاوە شەپۆلەکە داخڵ بەشێکی ناوچەکانی هەرێم دەبێت و تاوەکو ڕۆژی یەکشەممە بەگشتی ناوچەکان دەگرێتەوە بۆ ڕۆژانی دواتر 8 بۆ 10 ی مانگ بەهۆی قوڵ بوونەوەی هەردوو حاڵەتی دەریای سورو ناوەڕاست و کاریگەری شێیە مەداریەکە ئەگەری تاوە بارانی بەخوڕو هەوره بروسکەی بەهێزهەیە لەگەڵ بەرز بوونەوەی ئاستی ئاو لەناوچەکان و ڕودانی لافاو لەچەم و نزمایەکان و ئەو شوێنانەی مەترسیان لەسەرە.

لەناوچە شاخاوی سنوریە کان و زۆر بەرزە کان بەفر دەبارێت لەگەڵ بارینی تەرزە لەناوچەی جیاوازو هەروەها لەکاتی تاوەکانو پێش تاوەکان ئەگەری زیاد بوونی خێرایی باش هەیە ، وەلەناوەڕاستی هەفتەو بەولاوە بەتایبەتی پلە کانی گەرما بەڕێژەی 3 تاوەکو 5 پلە داده بەزن ،

بەپێی ئەو گۆڕانکاریانەی هەیە لە ئێستادا بەپێی بەشێک دەزگا کەشناسیە جیهانیە کان ئەگەر هەیە بڕی بارانەکە لە نێوان 80 ملم بۆ زیاتر لە 200 ملم بێت هەرچەند ئەم ڕێژەیە بۆ هیچ ناوچەیەک جێگیر نیە و چونکە حاڵەتەکە ناجگێریەو لەحاڵەتێکی ئاوادا ئەستەمە بڕو چەقی بەهێزیەکەی بەپلەیەک لەسەرکام ناوچانەیە دیاری بکرێت گۆڕانکاری لە چەقو بڕەکاندا ڕوودەدات تەنانەت تاوەکو سەعاتێک بۆ دوو سەعات پێش هاتنی و ناوحاڵەتەکەش ، هەروەها چەقی تەواو بەهێزیەکەشی بەپلەیە ک تەواو ڕوون نیە دەکەوێتە کام ناوچانەوە بەپێی سەنتەری ئەوروپی زۆرترین کاریگەری لەسەر گەرمیانو سلێمانی و هەڵەبجەو ڕاپەرین و خۆرهەڵاتو باشوری سنوری هەولێر دەبێت بەڵام بەپێی jefs لەسەر ناوچەی شاخاوی و نیمچە شاخاوی ودواتر ناوچە دەشتەکیە کانی خۆرئاوا.

مژدەش دەدەمە جوتیاران کەلەتەواوی ئەو ناوچانەی کەپەڵەی لێنەداون تائێستا لەم شەپۆلەدا پەڵەی تەواوی دەدات لەتەواوی ناوچەکانی هەرێم و گەرمیان ؛
لەکاتی شەپۆلەکەشدا بەپێی مەجال و توانا زانیاری زیاترمان دەبێت ان شاءاللە .

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this