تۆم باراک: سودانی كەسێكی لێهاتووە بەڵام دەسەڵاتی نییە

SNN-
تۆم باراک، نێردەی تایبەتی ئەمەریکا بۆ سوریا، پەردەی لەسەر هەڵە ستراتیژییەکانی وڵاتەکەی لە عێراق هەڵدایەوە و هێرشی کردە سەر سیاسەتی ئیدارەکانی پێشووی کۆشکی سپی.
باراك، لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ رۆژنامەی “زە ناشیۆناڵ”، وتی: ئێران پێشڕەوی کردو بۆشایی عێراقی پڕکردەوە، چونکە پەیكەرێكی شێتانەمان دروستکردو وایكرد میلیشیاکانی ئێران هەژمونێكیان لەسەرووی هەژمونی پەرلەمانەوە بێت.
نێردەی تایبەتی سەرۆکایەتی لە سوریا جەختی لەوە کردەوە، عێراق وەک نمونەیەکی ڕوونی ئەو هەڵانەیە كە نابێت ئەمریکا دووبارەی بکاتەوە.
“سودانی هیچ دەسەڵاتێکی نییە”
وتیشی: سەرۆک وەزیرانی ئێستا، محەمەد شیاع سودانی، پیاوێکی لێهاتووە، بەڵام دەسەڵاتی راستەقینەی نییە و ناتوانێت هاوپەیمانی لە پەرلەمان پێکبهێنێت، بەهۆی هێزەكانی حەشدی شەعبی و نوێنەرەكانیان لە پەرلەمان، کە رێگری لە پرۆسەکە دەکەن.
راشیگەیاند: واشنتن ملیۆنان دۆلاری خەرجكردو 20ساڵی بەسەر برد بەبێ ئەنجامێك شایەنی باسكردن بێت، پێیشوایە ناتوانێت ئەم کێشەیە چارەسەر بکات.
باراک لە بەشێكی تری چاوپێكەوتنەكەدا ئاماژەی بەوەكرد: کێشەی عێراق و سوریا لە ئەگەری ئەوەدایە دۆخەکە بگۆڕێت بۆ دابەشبوون و کۆماری فیدراڵی بخولقێنێت مافی ئۆتۆنۆمی بە کورد بدات، هەروەک چۆن لە یوگۆسلاڤیا روویدا.
هۆشداریدا لە مەترسییەکانی دابەشبوون و نەبوونی رێککەوتن لەسەر مۆدێلێكی فیدراڵی و رایگەیاند: رەنگە دروستکردنی فیدراڵییەکان تەنها ماوەیەکی زۆر کورت بخایەنێت و دواتر شەڕ سەرهەڵبداتەوە.
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11 خولهك لهمهوپێشئێران: ئەمریکا جەنگی هەڵگیرساندووە و دەیەوێت جیهان تێچووەکەی بدات
4كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11 خولهك لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
53 خولهك لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
1كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11 خولهك لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
53 خولهك لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
1كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









