لقی بانكی ناوەندی عێراق لە هەرێم دەكرێتەوە و هاووڵاتیان لە وەرگرتنی 19 جۆری قەرز سود مەند دەبن

0
243

عەلی حەمە سەعید-SNN

بە وتەی بەرپرسێكی وەزارەتی دارایی هەرێم ڕەزامەندی دراوە كە لە لە سەرەتای ساڵی داهاتووەوە بانكی نیشتمانی كە سەربە بانكی ناوەندیی عێراقە، لە هەرێمی كوردستان لقی خۆی بكاتەوە، بەكردنەوەی لقی ئەو بانكەش هاووڵاتیان و فەرمانبەرانی هەرێم دەتوانن لە وەرگرتنی 19 جۆری قەرز سودمەند ببن.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لە بەرپرسێكی وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم بە SNNدراون ئەوە خراوەتەڕوو، لە ماوەكانی ڕابردوودا نوێنەرانی كورد لە بەغدا بە تایبەت پەرلەمانتارانی یەكێتی لە لیژنەی ئابووری و هاوكات وەزیرە كوردەكان لە بەغدا هەوڵێكی زۆریاندابوو بۆ ئەوەی بتوانن لقی بانكە فیدراڵییەكان لە هەرێمی كوردستان بكەنەوە، لەو چوارچێوەیەشدا بەڵێن دراوە كە پێش كۆتایی ئەمساڵ لقێكی بانكی ناوەندی ناوەندی عێراق بەناوی (بانكی نشتیمان) دەكرێتەوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، لە سەرەتای ساڵی داهاتووەوە بانكەكە دەستبەكار دەبێت و لەگەڵ دەستبەكاربوونیشی، فەرمانبەران و هاووڵاتیانی هەرێم دەتوانن لە وەرگرتنی 19 قەرز و سولفە سوودمەند ببن.

ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم ئەوەشی خستەڕوو، لەسەرەتا لقی بانكی ناوەندی لە بەناوی بانكی نشتیمان لەهەولێر دەكرێتەوە، پاشان لە سلێمانی دەكرێتەوە و دواتریش لە هەڵەبجە و دهۆك چوار ناوچەی دیكەش بەهەمان شێوە لقی ئەو بانكە فیدراڵییە لە هەرێمی كوردستان دەكرێتەوە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this