پەیامی بافڵ جەلال تاڵەبانی: چارەسەر تەنیا لەڕێگەی دیالۆگی سیاسییەوە بەدەستدێت

پەیامی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی لە کۆنفڕانسی ئاشتی لە ئیستانبوڵ
SNN
دارا خەیلانی، نوێنەری بافڵ جەلال تاڵەبانی پەیامی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک لە ئیستانبوڵ خوێندەوە و ڕایگەیاند، پشتیوانییکردنی یەکێتیی لە پرۆسەی ئاشتیی هەڵوێستێکی سیاسیی نییە بەڵکو ئەرکێکی نیشتمانییە بەرامبەر گەلی کورد.
“دەزانین شەڕ و پێکدادان براوەی نییە”
لە پەیامەکەدا هاتووە، “ئێمە ئەزموونمان کردووە و دەزانین شەڕ و پێکدادان براوەی نییە. کاتێک کە ئەمڕۆ کۆدەبینەوە بۆ تاوتوێکردنی گرنگیی و بایەخی ئاشتیی و سەقامگیریی، کە دەبنە بناغەی ژیانی شەرەفمەندانە و خۆشگوزەران، ناوچەکەمان لە دووڕیانێکدایە کە دینامیکە جیۆسیاسییەکان لە ناوچەکە و جیهان خەریکە پێدەنێنە قۆناغێکی نوێوە”.
بڕیارەکان ئێستامان دیارییدەکات
ئاماژەبەوەشکراوە “ئەو بڕیارانەی لە ئێستادا دەیاندەین، ئێستامان دیارییدەکات و شێوە دەداتە دەرفەتەکان و ئازادییەکانی نەوەکانی داهاتوو نەک تەنیا بۆ کورد بەڵکو بۆ سەرجەم پێکهاتە ئەتنی و ئاینییەکان”.
“چارەسەر تەنیا لەڕێگەی دیالۆگی سیاسییەوە بەدەستدێت”
لە پەیامەکەی سەرۆکی یەکێتیدا هاتووە، “یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دامەزراندنییەوە لە ساڵی 1975، باوەڕی پتەو و نەگۆڕی بەوە هەبووە کە توندوتیژیی دابەشبوونەکان قووڵدەکاتەوە و چارەسەر تەنیا لەڕێگەی دیالۆگی سیاسییەوە بەدەستدێت”.
ڕاشیگەیاندووە، “ئەم بنەمایە پێناسەی رێبەرایەتی مام جەلال دەکات. ئەو کە ئازایەتی و ڕوونی لە ئامانج و پابەندیی بە ئاشتی، ساتی ناڕوون و نادیاری هەستیاری بۆ دەرفەتی ئاشتەوایی گۆڕی”.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
8كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
8كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
8كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
8كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









