شاهۆ عوسمان: لەسەر ڕاسپاردەی قوباد تاڵەبانی زیانلێکەوتووانى لافاوەکە قەرەبوو دەکرێنەوە

شاهۆ عوسمان، جێگرى پارێزگارى سلێمانى
SNN
جێگری پارێزگاری سلێمانی دڵنیایی دەداتە هاونیشتمانییان و ڕایدەگەیێنێت، فەرمان بە یەکە ئیدارییەکان کراوە دەست بە تۆمارکردنی زیانەکان بکەن.
خەمڵاندن بۆ زیانەکان دەکرێت
شاهۆ عوسمان، جێگرى پارێزگارى سلێمانى ڕایگەیاند، بە بەرپرسانى یەکە ئیدارییەکانى شارۆچکە و شارەدێیەکان ڕاگەیێنراوە کە دەستبەجێ دەست بە خەمڵاندن و ئامارکردنی سەرجەم ئەو زیانانە بکەن کە بەر هاووڵاتییان کەوتووە.
لەسەر ڕاسپاردەی قوباد تاڵەبانییە
جێگرى پارێزگار ئاماژەی بەوە دا، پرۆسەی بەدواداچوون و تۆمارکردنی زیانەکان لەسەر ڕاسپاردەى ڕاستەوخۆی قوباد تاڵەبانى، جێگرى سەرکوەزیرانى هەرێمى کوردستان بەڕێوەدەچێت.
بڕیاری قەرەبووکردنەوە دەدرێت
سەبارەت بە هەنگاوەکانی داهاتوو، شاهۆ عوسمان جەختی کردەوە: “پاش ئەوەى دۆخەکە ئاسایی دەبێتەوە، بە دڵنیاییەوە بڕیارى پێویست لەبارەى قەرەبووکردنەوەى زیانلێکەوتووانی لافاوەکەوە دەدرێت.”
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
22كاتژمێر لهمهوپێششاندێکی هەرێم لە بەغدایە و لەگەڵ فال ساری کۆدەبێتەوە
تشرینی یهكهم 24, 2026كەشناسی: ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و پلەكانی گەرما جێگیردەبن
تشرینی یهكهم 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
17 خولهك لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
17 خولهك لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









