سودانی: پارەی فریاگوزاری و هاوکاریی بەپەلە بۆ هەرێمی کوردستان بنێردرێت

سودانی
SNN-
سەرۆکوەزیرانی عێراق بەدەنگ زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی هەرێمی کوردستانەوە دێت و فەرمان دەکات دەستبەجێ بودجەی فریاگوزاری تەرخان بکرێت و تیمەکان بنێردرێن.
پارەی فریاگوزاری تەرخان دەکرێت
بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیران، محەمەد شیاع سودانی وەزارەتی دارایی عێراقی ڕاسپاردووە “پارەی فریاگوزاری” تەرخان بکات، بەمەبەستی دابینکردنی هەموو پێداویستییەکی پێویست بۆ هاونیشتمانییان لە هەرێمی کوردستان.
ناوەندی قەیرانەکان خرایە ئامادەباشییەوە
هاوکات سەرۆکوەزیرانی عێراق، ناوەندی نیشتمانی بۆ بەڕێوەبردنی قەیران و کارەساتەکانی لە وەزارەتی ناوخۆ و لایەنە پەیوەندیدارەکان ڕاسپاردووە، بۆ ئەوەی بەپەلە هاوکاری و پاڵپشتیی لۆجستی پێشکەش بە ناوچە زیانلێکەوتووەکان بکەن.
بەدەنگەوەهاتنی بەغدا
ئەم بڕیارانەی سودانی وەک پەرچەکردارێکە دوابەدوای ئەو بارودۆخە سەختەی کەشوهەوا، کە بووە هۆی دروستبوونی شەپۆلێکی بەهێزی لافاو لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان و زیانی گیانی و ماددی لێکەوتەوە.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
14كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









