” بارانبارین دەست پێدەكاتەوە و بەفریش لە ناوچە شاخاوییەكان دەبارێ”

یەکەم بارانی پایزی ئەمساڵ
SNN
شارەزایەكی كەشناسی رایگەیاند، لە رۆژی هەینییەوە بارانبارین دەستپێدەکاتەوە و کاریگەری شەپۆلەکە لە رۆژی شەممەوە درێژتر دەبێتەوە و لە هەندێک ناوچەی شاخاویش بەفر دەبارێت.
ئاراس جەبار، شارەزای كەشناسی، لەبارەی كەشوهەوای ڕۆژانی داهاتوو، ڕایگەیاندووە: “رۆژی هەینی 12/12/2025 لە ئەنجامی چالاکبوونەوەی نزمەپاڵەپەستۆی دەریای ناوەڕاست، شەپۆلێکی مامناوەند و پچڕپچڕی بارانبارین ناوچەکانی هەرێمی کوردستان و بەشێکی ناوچەکانی عێراق دەگرێتەوە، سەرەتاش لە کاتەکانی بەیانیدا لە ڕۆژئاوای عێراقەوە دەست پێدەکات، پاشان لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆ بەدواوە سنووری پارێزگای نەینەوا، دهۆک، هەولێر، کەرکووک دەگرێتەوە، لە کاتەکانی شەویشدا بۆ ڕۆژی شەممە 13/12/2025، کاریگەریی ئەو شەپۆلە درێژ دەبێتەوە بۆ سەر ناوچەکانی پارێزگای سلێمانی، هەڵەبجە، ئیدارەی سۆران، ڕاپەرین و گەرمیان.”
وتیشی”تا بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەمە 14/12/2025، کاریگەرییەکانی ئەم شەپۆلە لەسەر ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی هەرێمی كوردستان بەردەوام دەبێت، پلەی گەرماش کەمێک نزمد دەبێتەوە، لە سەنتەری حاجی ئۆمەران و ناوچە شاخاوییە بەرزەکان لە هەزار و 500 مەتر لە ئاستی ڕووی دەریاوە، بەفر دەبارێت، ڕێژەی بارینی بەفرەکە 3 تا 7 سانتیمەتر دەبێت.”
ڕێژەی بارانی پێشبینیکراو لە ماوەی ئەم شەپۆلەدا:
پارێزگای هەولێر و ناوچە شاخاوییەکانی و ئیدارەی سۆران 5 – 10 ملم
پارێزگای سلێمانی و ناوچە شاخاوییەکانی 10 – 20 ملم
پارێزگای دهۆک و ناوچە شاخاوییەکانی و ئیدارەی زاخۆ 5 – 15 ملم
پارێزگای کەرکووک 3 – 7 ملم
پارێزگای هەڵەبجە 5 – 15 ملم
ئیدارەی ڕاپەرین 5 – 15 ملم
ئیدارەی گەرمیان 2 – 7 ملم
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
15كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









