
SNN-
بەرپرسی نووسینگەی قوباد تاڵەبانی لە چەمچەماڵەوە پلانە نوێیەکانیان بۆ ئاساییکردنەوەی دۆخی شارۆچکەکە ڕادەگەیێنێت و دەڵێت، ژمارەی تیمەکان بەشێوەیەکی بەرچاو زیاد کراون.
دەست بە چاککردنەوەی ئاو و کارەبا دەکرێت
عەتا محەممەد، بەرپرسی نووسینگەی قوباد تاڵەبانی و ڕاسپێدراو بۆ سەرپەرشتیکردنی لیژنەی لافاوەکە ڕایگەیاند، لە ئەمڕۆوە بەشێوەیەکی کردەیی دەست بە چاککردنەوەی سیستمی ئاو و تۆڕەکانی کارەبای چەمچەماڵ دەکرێت بۆ ئەوەی خزمەتگوزارییەکان بۆ هاووڵاتییان بگەڕێنەوە.
تیمەکانی پاککردنەوە 10 هێندە زیاد کراون
سەبارەت بە هەڵمەتی پاککردنەوەی پاشماوەی لافاوەکە، عەتا محەممەد ئاشکرای کرد کە کارەکانیان فراوانتر و خێراتر کردووە، بەجۆرێک ژمارەی تیمەکانی پاککردنەوە بەراورد بە ڕۆژی ڕابردوو “10 هێندە” زیاد کراون.
“ئێرە جێناهێڵین”
بەرپرسەکەی نووسینگەی جێگری سەرۆکوەزیران دڵنیایی دایە دانیشتووانی ناوچەکە و جەختی کردەوە: “تاوەکو چەمچەماڵ دەگاتەوە دۆخی ئاسایی و بارودۆخی پێشتر، تیمەکانمان لەوێ دەمێننەوە و شارۆچکەکە جێناهێڵن.”
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
23كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









