تیمێکی گەورە بۆ نۆژەنکردنەوە و پاککردنەوەی چەمچەماڵ دەستبەکاربوو

SNN
لەسەر ڕاسپاردەی بافڵ جەلال تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی؛ تیمێکی گەورە بۆ نۆژەنکردنەوە و پاککردنەوەی چەمچەماڵ دەستبەکار بوو.
مەکتەبی دارایی و ئیداریی یەکێتی بە هەماهەنگی لەگەڵ کۆمپانیای ئانزۆ و لایەنە پەیوەندیدارەکان، بە سەدان کرێکار و ئامێرەوە هەڵمەتێکی فراوانی بۆ پاککردنەوە و نۆژەنکردنەوەی ناوچە زیانلێکەوتووەکانی چەمچەماڵ دەستپێکرد.
پلانەکە بۆ 24 کاتژمێرە
ئەندازیاری سەرپەرشتیاری پڕۆژەکە ڕایگەیاند، لەسەر ڕاسپاردەی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان و قوباد تاڵەبانی جێگری ئەنجومەنی وەزیران، پلانەکەیان بەجۆرێک داڕشتووە کە لە ماوەی 24 کاتژمێری داهاتوودا هەموو پاشماوە و زەرەر و زیانەکان لاببەن و بە نزیکترین کات شەقامەکان بکەنەوە و ڕێگەکان پاک بکەنەوە.
250 کرێکار و 110 ئامێر لە مەیداندان
بۆ جێبەجێکردنی هەڵمەتەکە، هێزێکی گەورەی خزمەتگوزاری تەرخان کراوە کە پێکهاتوون لە:
250 کرێکار.
110 ئامێری جۆراوجۆر.
25 تانکەری ئاو (کە لە دوای نیوەڕۆوە دەست بە پاککردنەوەی ناو ماڵەکان دەکەن).
زیانەکان لە پێنج شارەوانیدایە
تیمەکان لە پێنج شارەوانیدا دابەشبوون کە زۆرترین زیانیان بەرکەوتووە، ئەوانیش بریتین لە: (شۆڕش، تەکییە، ئاخجەلەر، گۆپتەپە و سەنتەری چەمچەماڵ).
هەماهەنگی لەگەڵ هێزە ئەمنییەکان
سەرپەرشتیاری تیمەکان سوپاسی دامەزراوەکانی حکومەتی کرد و ڕایگەیاند، کارەکان بە هەماهەنگیی تەواو لەگەڵ دەزگای ئاسایش، بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆ، پۆلیس و قایمقامییەت بەڕێوەدەچن بۆ ئەوەی بارگرانی لەسەر شانی هاووڵاتییان کەم بکەنەوە.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
13كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
10كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
10كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









