
یەکەم بارانی پایزی ئەمساڵ
SNN-
لە ئەمڕۆوە هەینی شەپۆلێکی بارانبارین روو لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان دەکات و لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانیش بەفر دەبارێت.
“مەترسی دروستبوونی لافاوی لێناکرێت”
ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی بڵاویکردووەتەوە، ئەو شەپۆلەی ئەمڕۆ روودەکاتە هەرێمی کوردستان جیاوازە لەگەڵ ئەوەی رۆژانی رابردوو بارانێکی زیاتر نەرم و لەسەرخۆیە وە رێژەکەشی باشە بەڵام بەو رادەیە زۆر نییە و مەترسی دروستبوونی لافاوی لێبکرێت هەڵبەت بە بارانی رۆژانی رابردوو شێ لەخاک و هەوای ناوچەکە زۆر زیادی کردوە.
دەشڵێت: ئەم حاڵەتەی ئەمڕۆ و سبەی بەسەر ئەو تەریەدا تێپەر ئەبێت لەبەر ئەوە لە واقیعدا رێژەی بارانەکە لەوانەیە زیاتر بێت لەوەی چاوەڕوان دەکرێت، بەڵام باری ناجێگیری لەهەوادا لاوازە بەهۆی نزمی پلەی گەرمیی و نەبوونی هۆکاری گەرمی کە لە شەپۆلی رابردوو شەپۆلێکی شێداری گەرمی لە دەریای سوورەوە لەسەرمانبوو ئەمجارە تەنها هەوایەکی ساردی شێدارە نابێتە هۆکار بۆ ئەوەی هەورەکان زۆر کەڵەکەدار ببن بۆیە هەورە بروسکە و تەرزە و بارانی بەخوڕ ئەگەرێکی لاوازە ئەگەر ڕووشبدات دیاری ناکرێت و مەودایەکی کەم ئەگرێتەوە.
“کەش تەواو سارد دەبێت”
ئاراس جەبار، نووسیویەتی: لەم شەپۆلە لە ئاسماندا هەوری نزمی باراناوی دروستەبێت کە گەشەکردنیان بەشێوەی ئاسۆییە بەسەر ناوچەیەکی فراواندا چردەبنەوە کەشێکی تەواو سارد و ئارام دروستدەکات.
ئەو شارەزایەکی کەشناسی سەبارەت بە دەنگۆی شەپۆلێکی بەهێز لە 17ی مانگەوە ئاماژەبەوەدەکات: ئەم شەپۆلە بەرادەیەک جێگیر نییە باسبکرێت یان دڵنیایی بدرێت لە جێگیربوونی تەنها لەسەر نەخشەی GFS ئەمریکی ئەو شەپۆلە هەیە ئاماژە بەهاتنی ناکرێت بۆ هەرێمی کوردستان، بەڵام بۆ باشوری عێراق و باکوری سعودیە ئەگەرەکە زیاترە کە لەو ناوچانەدا جێگیر ببێت و بارانێکی زۆر ببارێت
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
13كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









