لافاوێکی مەترسیدار واشنتن-ی گرتووە و داوای چۆڵکردنی ماڵەکان دەکرێت

SNN-
بەهۆی لافاوێکی “مەترسیدار” و “کارەساتبار”ەوە لە ویلایەتی واشنتنی باکوری رۆژئاوای ئەمریکا، باری نائاسایی راگەیەندرا و داوا لە دەیان هەزار هاووڵاتی کراوە ماڵەکانیان چۆڵ بکەن.
بۆب فێرگسۆن، پارێزگاری ویلایەتەکە، رۆژی چوارشەممە باری نائاسایی لەسەرتاسەری ویلایەتەکەدا راگەیاند و هۆشداریدا کە “لە رۆژانی داهاتودا ژیانی خەڵک دەکەوێتە مەترسییەوە”.
فێرگسۆن وتیشی، “پێشبینی لافاوی کارەساتبار” لە زۆرێک لە ناوچەکان دەکرێت و ویلایەتەکە داوای تیم و بەلەمی رزگارکردنی کردووە، لە کاتێکدا ئاستی روبارەکان گەیشتۆتە ئاستێکی نزیک لە پێوانەیی.
کارینا شاگرێن، وتەبێژی بەشی بەڕێوەبردنی باری لەناکاوی واشنتن، رۆژی چوارشەممە بە سی ئێن ئێنی راگەیاند، “ئامۆژگاری نزیکەی 100,000 کەس لە ویلایەتی واشنتۆن کراوە کە ماڵەکانیان چۆڵ بکەن”.
بارانبارینی بەخوڕ تا بەیانی رۆژی پێنجشەممە لە بەشێک لە ویلایەتەکە بەردەوام بوو، ئەمەش بووە هۆی راگرتنی گەشتی شەمەندەفەرەکانی کۆمپانیای ئەمترەک لە نێوان سیاتڵ و ڤانکۆڤەر.
سەدان سەربازی گاردی نیشتمانی رەوانەی ناوچە زیانلێکەوتووەکان کراون بۆ یارمەتیدانی هاووڵاتیان. هەروەها رێگای سەرەکی ئینتەرستەیت 90 لە رۆژهەڵاتی سیاتڵ بەهۆی داڕمانی زەوییەوە داخراوە و ئۆتۆمبێلەکان بەهۆی قەدی دار، چڵ و قوڕ و ئاوەوە گیریان خواردووە.
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
تشرینی یهكهم 24, 2026ئەکسیۆس: ئێران پیلانی تیرۆرکردنی بەرپرسانی باڵای ئەمریکای داڕشتووە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









