بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ کەسوکاری ئاکۆ سالار: ناهێڵم خوێنی ڕۆڵەکەتان بەهەدەر بڕوات

پەیامی بافڵ جەلال تاڵەبانی لەبارەی شەهیدبوونی ئاكۆ سابیر
SNN-
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە پەیامێکدا نیگەرانی و خەمباریی قووڵی خۆی بۆ شەهیدبوونی کارمەندێکی ئاسایش لە چەمچەماڵ دەربڕی و بەڵێنی پاراستنی مافی کەسوکارەکەی دا.
پرسە و سەرەخۆشی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕایگەیاند: “لە دڵەوە نیگەران و غەمباربووم بە شەهیدبوونی کاک (ئاکۆ سابیر حەمە ڕەزا) کارمەندی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی، کە لەکاتی ڕاپەڕاندنی ئەرکەکەیدا و بۆ خزمەتکردنی کەسوکاری سەربەرزی چەمچەماڵ بە ناحەق شەهیدکرا.”
بافڵ تاڵەبانی پرسە و سەرەخۆشیی خۆی ئاراستەی خێزان و بنەماڵەی شەهیدەکە کرد و ڕایگەیاند کە هاوبەشی خەمیانە.
بەڵێنێک بۆ کەسوکاری شەهید
لە کۆتایی پەیامەکەیدا، سەرۆک بافڵ بەڵێنێکی بە کەسوکاری شەهید ئاکۆ دا و وتی: “کەسوکاری سەربەرزی کاکە ئاکۆ دڵنیا دەکەمەوە، پارێزەری پاراستنی مافەکانیان دەبم و بەهیچ شێوەیەک ناهێڵم خوێنی ڕۆڵەکەیان بەهەدەر بڕوات.”
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
14كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









