وەزیری خوێندنی باڵا: کرێی خوێندنی ئەمساڵ لە خوێندکارانی چەمچەماڵ وەرناگیرێت

SNN
دکتۆر ئارام محەمەد قادر، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، لە بڕیارێکی گرنگدا، لێخۆشبوونی لە کرێی خوێندنی ساڵی (2025-2026) بۆ سەرجەم خوێندکارانی دانیشتووی قەزای چەمچەماڵ و دەوروبەری دەرکرد. بڕیارەکە وەک هاوخەمییەک دێت بۆ ئەو کارەساتە سروشتییەی ڕووی لە ناوچەکە کردووە.
لێخۆشبوونەکە کێ دەگرێتەوە؟
بەپێی بڕیارەکە، لێخۆشبوونەکە سەرجەم ئەو قوتابی و خوێندکارانە دەگرێتەوە کە دانیشتووی قەزای چەمچەماڵ و ناوچە زیانلێکەوتووەکانی دەوروبەرین و لە خوێندنی پارالێل یان ئێواران لە قۆناغەکانی (دبلۆم، بەکالۆریۆس، دبلۆمی باڵا، ماستەر و دکتۆرا) لە سەرجەم زانکۆکانی هەرێمدا وەرگیراون.
مەرجی سودمەندبوون
وەزارەتی خوێندنی باڵا ئاماژەی بەوەشکردووە، پێویستە خوێندکاران و قوتابیان بە دیکۆمێنتی فەرمی و یاسایی بیسەلمێنن کە دانیشتووی قەزای چەمچەماڵ یان ئەو شوێنانەن کە زیانیان بەرکەوتووە، تاوەکو بڕیاری لێخۆشبوونەکە بیانگرێتەوە.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









