
نەخۆشخانە
SNN
بەگوێرەی نووسراوێکی ئەنجوومەنی وەزیران و وەزارەتی تەندروستی، حکومەتی هەرێمی کوردستان کار بۆ بەئەهلیکردنی کەرتی تەندروستی دەکات و داواکراوە نرخی خزمەتگوزارییەکان لە نەخۆشخانە حکومییەکان چەند هێندە زیاد بکرێت و تەنانەت لە کەسوکاری شەهیدانیش وەربگیرێت.
هەوڵەکان بۆ بەئەهلیکردنی کەرتی تەندروستی
بەپێی زانیارییەکان، لەکاتێکدا نەخۆشخانە و بنکە حکومییەکان بەهۆی کوالێتی و هەرزانییەوە جێگەی ڕەزامەندیی هاونیشتمانییان بوون، ئێستا حکومەت دەیەوێت کەرتی تەندروستی بداتە دەستی کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەت و نرخەکان هاوشێوەی کەرتی تایبەت لێ بکات.
بەرزبوونەوەی خەیاڵیی نرخی پشکنین و مانەوە
بەپێی پێشنیازەکان، گۆڕانکارییەکی ڕیشەیی لە نرخەکاندا دەکرێت:
سیتی سکان: لە 75 هەزار دینارەوە دەکرێتە 280 هەزار دینار (نزیکەی چوار هێندە).
مانەوەی نەخۆش: کە ئێستا بێبەرامبەرە، دەکرێتە 60 هەزار دینار بۆ هەر شەوێک.
سەردانی پزیشک: هەر جارێک پزیشکی پسپۆڕ سەردانی نەخۆش بکات لە نەخۆشخانە، 25 هەزار دینار وەردەگیرێت، کە ئێستا بێبەرامبەرە.
پشکنینی تاقیگە: نرخی هەر پشکنینێک دەکرێتە پێنج هەزار دینار، لەکاتێکدا ئێستا بە پسوڵەی 250 بۆ 1000 دینارە.
گرانیی نەشتەرگەریی دڵ و ئامێرەکان
لە بەشێکی دیکەی گۆڕانکارییەکاندا هاتووە:
نەشتەرگەریی دڵ (کردنەوەی سنگ): لە سێ ملیۆن و 250 هەزار دینارەوە بۆ شەش ملیۆن و 500 هەزار دینار زیاد دەکرێت.
ئامێری لێدانی دڵ (هۆڵتەر): لە 10 هەزار دینارەوە دەکرێتە 50 هەزار دینار، کە تەنانەت لە نەخۆشخانە ئەهلییەکانیش نرخەکەی 30 هەزار دینارە.
وەرگرتنی پارە لە کەسوکاری شەهیدان
خاڵێکی دیکەی جێی سەرنج لە بڕیارە پێشنیارکراوەکاندا ئەوەیە، سەرجەم خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان کە پێشتر بۆ کەسوکاری شەهیدان و زیندانیانی سیاسی بێبەرامبەر بوون، هەڵدەوەشێنرێتەوە و دەبێت هاوشێوەی هاونیشتمانییانی دیکە پارە بدەن.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
14كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
16كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
14كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









