لە چەمچەماڵەوە بۆ سەرۆکی حکومەت: سەلماندت کە جیاکاری دەکەیت لە نێوان ناوچەکان

مەسرور بارزانی
عەلی حەمە سەعید-SNN
لەگەڵ ئەوەی دەبێت حكومەتی هەرێم بەیەك چاو سەیری هاووڵاتیان بكات لە قەرەبووكردنەوەی هاووڵاتیان لە كارەساتە سروشتییەكان، بەڵام بەوتەی هاووڵاتیانی چەمچەماڵ ئەوەیان لە حكومەتی هەریم نەبینی و جیاوازییەكی زۆر لەنێوان هاووڵاتیانی ناوچەیەك و ناوچەیەكی دیكە دەكات.
كاوە ڕەحیم، یەكێك لەو هاووڵاتیانەی كە لە لافاوەكەی چەمچەماڵ زیان بە ماڵەكەی كەوتووە بە SNNی ڕاگەیاند: لەدوای ڕوودانی لافاوەكەی چەمچەماڵ چاوەڕێی ئەوەمان لە حكومەت و خودی سەرۆكی حكومەت دەكرد، كە وەك ئەوەی لە ساڵی ڕابردوو لە دهۆك لافاو ڕوویدا سەرۆكی حكومەت و وەزیری ناوخۆ خێرا هاتنە سەرخەت و دەستایان بە قەرەبوو كردنەوە كرد، بەڵام ئەوەمان نەبینی بۆ هاووڵاتیانی چەمچەماڵ.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئێستا لەوە تێدەگەین كە بۆچی یەكێتی نشتیمانی كوردستان ڕێگە نادات حكومەتێك پێكبهێندرێت جیاوازی بكات لە نێوان شاروشارۆچكەكان لە خزمەتكردنی هاووڵاتیان، چونكە ئێستە بەكرداری بینیمان ئەوەی بۆهاووڵاتیانی دهۆك كرا لە لایەن حكومەتەوە لە قەرەبووكردنەوەیان بەهاناوە چوونیان هیچ بۆ ئێمەی چەمچەماڵی نەكرا ئەوەی كراوە تەنها لەلایەن خێرخوازان و هاووڵاتیانەوە بووە و حكومەت هیچ ڕۆڵێكی نەبووە و (قوباد تاڵەبانی)ش بەدەممانەوە هاتووە.
ئەو هاووڵاتییەی قەزای چەمچەماڵ ئەوەشی خستەڕوو، تائێستا نەسەرۆكی حكومەت و نە وەزیری ناوخۆ ئامادەنەبوون لە نزیكەوە بێن سەردانی چەمچەماڵ بكەن و بەڵێنی قەربووكردنەوە بە هاووڵاتیان بدەن، بەڵام بینیمان لە لافاوەكەی دهۆك لە ساڵی ڕابردوو هەرزوو سەرۆكی حكومەت و وەزیری ناوخۆ و چەندین وەزیری دیكە بە شێوەی مەیدانی چونە شوێنەكە و بڕیاری قەرەبووكردنەوە و دروستكردنی خانوویان بە هاووڵاتیانی دهۆك دا، كە ئەوە مافێكی خۆیانە و ئیمە پێمان خۆشە، بەڵام ئەوەی جێگای نیگەرانی ئێمەیە ئەو جیاوازیكردنەیە كە سەرۆكی حكومەت دەیكات لەنێوان هاووڵاتیانی شاروشارۆچكەكان.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
13كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
14كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
13كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
14كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
15كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
16كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
13كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
14كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
15كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









