
شەپۆلی سەرما
SNN-
بەپێی پێشبینییەکانی کەشوهەوا شەپۆلێکی سەرمای توند لە ئێوارەی ئەمڕۆوە ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکات پلەکانی گەرما بۆ ژێر سفری سیلیزیی واتا بۆ ئاستی پلەی بەستن دادەبەزن و زوقم و شەختە دروستدەبێت، کاریگەریی شەپۆلەکەش تا کۆتایی هەفتە بەردەوام دەبێت.
بارانبارین دەستپێدەکاتەوە
لەبارەی شەپۆلی بارانبارینەوە، کەشناس شاڵاو هیدایەت راگەیاند: لە سبەینێ سێشەممەوە شەپۆلێکی دیکەی بارانبارین ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکات و لە زۆربەی ناوچەکان باران دەبارێت، بەڵام توندیی و بەهێزیی شەپۆلەکە هاوشێوەی شەپۆلی چەند ڕۆژی ڕابردوو نابێت.
وتیشی لە کۆتایی ئەم مانگە و سەرەتای مانگی داهاتوو شەپۆلی پڕبارانی دیکە بەڕێوەیە و کە بارانی باشی بۆ هەموو ناوچەکان لەخۆگرتوە، هەروەها زستان شەپۆلی توندتری لە شەپۆلی چەند رۆژی ڕابردوو لەخۆگرتوە، کە دەبنەوە هۆی دروستبوونی لافاو، بە تایبەت لە هەولێر و کەرکوک و گەرمیان، بۆیە پێویستە ئامادەکاریی بۆ بەرگرتن بە زۆری زیانەکان بکرێت.
“بەفری باش دەبارێت”
لەبارەی بەفربارینیشەوە شاڵاو هیدایەت وتی، کە لە یەکەمین مانگ و دووهەمین مانگی زستاندا واتا مانگەکانی 1و2 شەپۆلی بەفربارینی باش هەیە و ناوەندی بەشێک لە شارەکانیش دەگرێتەوە.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
11كاتژمێر لهمهوپێششاندێکی هەرێم لە بەغدایە و لەگەڵ فال ساری کۆدەبێتەوە
13كاتژمێر لهمهوپێشكەشناسی: ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و پلەكانی گەرما جێگیردەبن
تشرینی یهكهم 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
8كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
9كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
8كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









