سبەی یەکێتی و پارتی کۆدەبنەوە و کابینەی دەیەم تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکەیە

لۆگۆى یهكێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتى دیموكراتى كوردستان | فۆتۆ: SNN
SNN
بڕیارە سبەی سێشەممە، لیژنەی باڵای دانوستانکاری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان کۆببنەوە و پرسی پێکهێنانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و چوونە بەغداد تاوتوێ بکەن.
تەوەرەکانی کۆبوونەوەکە
بەگوێرەی زانیارییەکانی کەناڵ8، سبەی 16ـی مانگ کۆبوونەوەکە ئەنجام دەدرێت. تەوەری سەرەکیی گفتوگۆکان تایبەت دەبێت بە هەنگاوەکانی پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان و هەروەها پرسی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق.
هەڵوێستی یەکێتی بۆ ڕێککەوتن
سەرچاوەیەک لە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دووپاتی کردووەتەوە، کە حزبەکەی هەموو کات ئامادە بووە بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن، بەڵام جەخت لەوە دەکاتەوە کە دەبێت لەسەر بنەمای “ئیستحقاقی هەڵبژاردن” بێت.
لەبارەى پرسی بەغداد و دروستکردنی هاوپەیمانیی هاوبەشیش، ئەو سەرچاوەیە بۆ کەناڵ8 ئاشکرای کردکە یەکێتی ئامادەیی تەواوی هەیە بۆ ڕێککەوتن لەبارەی پرسە عێراقییەکان.
پێکهاتەی شاندی دانوستانکار
بەگوێرەى کۆبوونەوەکانی پێشوو، چاوەڕوان دەکرێت پێکهاتەی شاندی هەردوولا بەم شێوەیە بێت:
شاندی یەکێتی: بە سەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی و ئەندامێتی (دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ ، ڕێواس فایەق و ئامانج ڕەحیم ).
شاندی پارتی: بە سەرۆکایەتی هۆشیار زێباری و ئەندامێتی (پشتیوان سادق و دڵشاد شەهاب).
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
15كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









