
پارەی عێراقی
SNN
کاندیدێکی دەرچووی پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت، بۆ ئەوەی مووچەی مانگی 10 لەم چەند رۆژەدا بێت پێویستە حکومەتی هەرێم تاکو 22ی کانوونی یەکەم 120 ملیار دینارەکە بنێرێت.
عەلی حەمە ساڵح، کاندیدی دەرچووی پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت، بۆ هاتنی مووچەی مانگی (10) پێویستە هەتا 22ی ئەم مانگانە بڕی (120 ملیار) دیناری داهاتی ناوخۆ بدەنە عێراق، لەماوەی (5 ڕۆژ) دا تەمویل دەکرێت، هەروەها بۆ مووچەی مانگی (11 و 12) عێراق ناچێتە ژێرباری.
ئاماژەی بەوەکردووە، بەپێی ڕێککەوتنەکە هەموو مانگێک هەرێم یەک داهاتی ناوخۆ دەنێرێت و عێراقیش یەک مووچەی ناردووە، بەمەش تاکۆتایی ساڵ، هەرێم (3 مانگ و 3ڕۆژ) لەم ساڵدا نەوت دەداتە عێراق لە (27 ی9 ) عێراق 4 مووچەی ناردووە( 7 و 8 و 9 و دەبێت 10ەش) بدات.
سەبارەت بە دوو مووچەکەی تر دەڵێت “دواکەوتنی ئەو دوو مووچەش هی پێش هەناردەکردنی نەوتە کەڵەکەبووەکە بووە و دواکەوتووە، هەرێم دەبێت بچێتە ژێر بەرپرسیاری مووچەی ئەو دوو مانگە.
یەکەم: بۆ ئەم ساڵ بە هی ئەم مانگەشەوە بینێرێت؛ هەرێم (10) داهاتی ناوخۆی ناردوە، عێراق (10 )مووچەی ناردووە، کەواتە: دوو داهاتی ناوخۆ لەبەردەستە.
دووەم: (9) مانگ، خۆیان نەوتیان فرۆشتووە بە تانکەر و نزیکەی (75 ملیۆن) بەرمیل نەوت فرۆشراوە، داهات بۆ خەزێنەی گشتی سفر بووە، لەبەرمیلێک (10) دۆلار مابێتەوە (750 ملیۆن) دۆلار دەکات! کوا؟
سێیەم: لە 27ی 10 ی ئەم ساڵەوە، بەغدا هەموو ڕۆژێک (50 هەزار) بەرمیل نەوت دەداتە هەرێم، دەپاڵێورێت، سووتەمەنی بە بازرگانی دەفرۆشرێت! داهاتی ئەمە کوا؟
چوارەم: (400 ملیار) دینار، لەکۆتایی پارساڵ بۆ مووچە هات لە بەغدا و نەدرا! کوا؟
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
11كاتژمێر لهمهوپێشنرخی گۆشتی سور گەیشتە 28 هەزار دینار، دەگاتە 30 هەزار دینار؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
9كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
9كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
9كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
9كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









