ناردنی مووچەی مانگی 10 یەكلایی كرایەوە و SNNوادەی ناردنی پارەكە ئاشكرا دەكات

0
1224

عەلی حەمە سەعید-SNN
لەدواین پەیوەندی بەرپرسانی وەزارەتی دارایی هەریم لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق لەبارەی ناردنی پارەی مووچەی مانگی 10ی ئەمساڵی فەرمانبەرانی هەرێم، تەیف سامی وەزیری دارایی دڵنیایی داوەتە وەزارەتی دارایی هەرێم كە لەهەفتەی داهاتوو پێش سەری ساڵ پارە ڕەوانەی هەرێم دەكات.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لە بەرپرسێكی وەزارەتی دارایی هەرێم بە SNN دراون ئەوەخراوەتەڕوو، بەمەبەستی یەكلایی كردنەوەی بابەتی ناردنی مووچەی مانگی 10ی فەرمانبەرانی هەرێم بەرپرسانی باڵای وەزارەتی دارایی هەرێم پەیوەندییان بە بەرپرسانی باڵای وەزارەتی دارایی عێراق كردووە ئەوانیش لە زاری ( تەیف سامی) وەزیری دارایی عێراق دڵنیایی ئەوەیان داوە كە هەفتەی داهاتوو بە دیاریكراوی پێش هاتنی پشووی سەری ساڵ پارەی مووچەی مانگی 10 ڕەوانەی هەرێم دەكەن.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئەگەری زۆرە لەم هەفتەیەدا یاخود سەرەتای هەفتەی داهاتوو وەزارەتی دارایی هەرێم 120 ملیار دینار داهاتی ناوخۆ بخاتە سەر ژمارە حسابی بانكی ناوەندی، ئەوەش دوای ئەوەی دڵنیابوونەتەوە كە پێش سەری ساڵ پارەی مووچەی مانگی 10 رەوانە دەكرێت.

ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دارایی هەرێم ئەوەشی خستەڕوو، تا ئێستا چارەنووسی مووچەی مانگەكانی 11 و 12ی ئەمساڵ بە نادیاری ماوەتەوە، بەڵام بە ئەگەرێكی زۆر ئەو دوو مووچەیە دابەشناكرێت و لە ساڵی نوێ وە دەستدەكرێتەوە بەدابیەشكردنی مووچەی مانگی یەك، بۆیە ئەوەی یەكلا بووەتەوە ناردنی پارەی مووچەی مانگی 110ی فەرمانبەرانی هەرێم لە هەفتەی داهاتوودا.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this