سەرچاوەیەك: چوارچێوەی هەماهەنگی دەیەوێت سەرۆكوەزیرانێكی پێشتر كاندید بكاتەوە

کۆبوونەوەی چوارچێوەی هەماهەنگی و لایەنەکانی تری شیعە
SNN-
لایەنەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی بیر لەوەدەكەنەوە كەسێك كە پێشتر پۆستی سەرۆكوەزیرانی وەرگرتبێت بۆ سەرۆكوەزیرانی داهاتووی كاندیدی بكەنەوە.
شەوی رابردوو سەركردەكانی چوارچێوەی هەمانگی لە نوسینگەی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكوەزیرانی عێراق كۆبوونەوە، بەڵام نەیانتوانی كاندیدی سەرۆكوەزیران یەكلابكەنەوە كە چاوەڕوان دەكرا لە كۆبوونەوەكەدا ئەو بابەتە كۆتایی پێبهێنرێت، بەڵام بەگوێرەی راگەیەنراوی كۆبوونەوەكە، داوایانكردوە كۆبونەوەی پەرلەمان بەزووی بكرێت و دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمان هەڵبژێردرێت.
هەریەك لە محەمەد شیاع سودانی و نوری مالیكی كە ئەندامی چوارچێوەی هەماهەنگین وەرگرتنی پۆستی سەرۆكوەزیران بەمافی خۆیان دەزانن، بەڵام بەرپرسێكی باڵای نزیك لە چوارچێوەی هەماهەنگی بە رۆژنامەی شەرقلئەوسەتی وتوە، “سەركردەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی بیریان لەوەكردوەتەوە کەسایەتییەکی بە ئەزموون بۆ سەرۆكوەزیرانی داهاتوو كاندید بكەن، بەتایبەتی لەبەر رۆشنایی ئەو ئاڵنگارییە ناوخۆیی و هەرێمییانەی چاوەڕوانكراون.”
ئاماژەی بەوەشکرد، “بەدوور نازانرێت هێزەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی پەنا ببەنە بەر هەڵبژاردنی یەکێک لەو کەسایەتیانەی کە پێشتر پۆستی سەرۆکوەزیرانی وەرگرتووە، وەک نوری مالیکی و محەمەد سودانی و حەیدەر عەبادی یان مستەفا کازمی، بەڵام چانسی عادل عەبدولمەهدی کە ئەویش پێشتر سەرۆكوەزیر بووە كەمترە”.
دەشڵێت، كۆبوونەوەكەی دوێنێی نوری مالیکی لەگەڵ مستەفا كازمی و عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکوەزیرانی پێشوتری عێراق رەنگە بەشێک بێت لە هەوڵەکانی چوارچێوەکە بۆ دیاریکردنی کەسایەتییەکی خاوەن ئەزموون لەو پۆستەدا.
چوارچێوەی هەماهەنگی بەرپرسیارە لە دیاریكردنی كاندیدی سەرۆكوەزیران، بەتایبەت كە زیاتر لە 10 هێزی سەرەکی لە چوارچێوەی ئەو پۆستەدا دانوستان و کێبڕکێ دەکەن، بە پێچەوانەی پۆستی سەرۆككۆمار كە لەنێوان یەكێتی و پارتی و پۆستی سەرۆكی پەرلەمانیش لایەنە سونەكان كێبڕكێی لەسەر دەكەن.
سەرچاوەکە باسی لەوەشکردووە، پۆستی سەرۆکوەزیران لەڕووی دەسەڵات و کاریگەرییەوە لە پۆستەكانی سەرۆككۆمار و سەرۆكی پەرلەمان گرنگترە، لەڕووی فشارەکان و دەستێوەردانە ناوخۆیی و هەرێمایەتی و نێودەوڵەتییەکانیشەوە پەیوەستە بەو پۆستەوە بە پێچەوانەی پۆستەکانی سەرۆکی پەرلەمان و سەرۆککۆمار، بۆیە یەکلاییکردنەوەی پۆستی سەرۆکوەزیران کۆڵەکەیەکی سەرەکیی پێکهێنانی حکومەتی داهاتوو و سیاسەتی عێراقە.
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێشئێران: ئەمریکا جەنگی هەڵگیرساندووە و دەیەوێت جیهان تێچووەکەی بدات
14كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
12كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
12كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









