
قوباد تاڵەبانی
SNN-
قوباد تاڵەبانی، لە پەیامێکی پیرۆزباییدا، بەبۆنەی بردنەوەی خەڵاتی باشترین هاندەر لەسەر ئاستی جیهان لەلایەن هاندەرانی یانەی زاخۆوە، ئەم دەستکەوتە بە “شانازییەکی گەورە” بۆ وەرزشی کوردستان و تەواوی خەڵکی کوردستان ناودەبات.
“پیرۆزە لە زاخۆی دەلال”
لە پەیامەکەیدا، قوباد تاڵەبانی دەڵێت: “پیرۆزە لە زاخۆی دەلال و پیرۆزە لە هەموو کوردستان. لە دڵەوە پیرۆزبایی لە یانەی زاخۆ و هاندەران و دانیشتووانی زاخۆ و هەموو کوردستان دەکەم.”
“بەرهەمی هاوسۆزیی هەموو خەڵکی کوردستان بوو”
ناوبراو جەختی لەوە کردەوە کە شیرینیی ئەم سەرکەوتنە لەوەدایە کە بەرهەمی یەکدەنگی و پاڵپشتیی هەموو خەڵکی کوردستان بوو. وتیشی: “لەم ماوەیەدا هەمووان یەکدڵ و یەکدەنگ پشتیوانیی زاخۆ بوون و ئەمڕۆش لە جەژن و خۆشیی زاخۆییەکاندا بەشدارن، هەروەکچۆن لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا لە ناخۆشیشدا هەمووان هاوسۆز و پشتیوانیی خەڵکی چەمچەماڵ و گەرمیان بوون.”
بانگەوازێک بۆ یەکڕیزیی سیاسی
لە کۆتایی پەیامەکەیدا، قوباد تاڵەبانی هیوای خواست کە ئەو هەستی هاوسۆزی و یەکدەنگییەی لەناو خەڵکدا هەیە، بگوازرێتەوە بۆ ناو سیاسەتیش. ڕایگەیاند: “ئەم هەستە پیرۆزەی هاوسۆزی و هاوچارەنووسی و یەکدەنگییەی لەناو خەڵکی کورددا هەیە، هیوادارین بگوازرێتەوە بۆ ناو سیاسەتیش، چونکە ئەمە ڕێگە دروستەکەیە بۆ ئەوەی گەلەکەمان بەرەو دەستکەوتی گەورەتر هەنگاو بنێت.”
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
17كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
14كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
14كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
14كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
14كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









